ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ چارەنووسی دۆناروما یەکلاییدەبێتەوە

لەگەڵ یانەیەکی پرێمەرلیگ رێکدەکەوێت..

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی لەگەڵ جیانلویجی دۆناروما، گۆڵپارێزی ئیتاڵی گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو نیکۆلۆ شیرا بڵاویکردووەتەوە، جیانلویجی دۆناروما لەگەڵ مانچێستەر سیتی لەسەر مەرجە کەسییەکان گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و گرێبەستێک بۆ ماوەی پێنج وەرز و تاوەکو هاوینی 2030 لەگەڵ بلوو موون واژۆ دەکات.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، مانچێستەر سیتی لەگەڵ پاریس سانجێرمان گفتوگۆی گواستنەوەی یاریزانەکە دەستپێدەکات.

گرێبەستەکەی دۆناروما لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە هاوینی 2026 کۆتایی دێت و مووچەی ساڵانەی 12 ملیۆن یۆرۆ لە یانەکە وەردەگرێت، لەپێناو نوێکردنەوەی ئامادەبوو مووچەکەی کەمبکاتەوە، بەڵام لویس ئێنریکێ، راهێنەری یانەکە بڕیاریدا دەستبەرداری ببێت.

گۆڵپارێزە ئیتاڵییەکە بەفەرمی ماڵئاوایی لە هاندەرانی پاریس سانجێرمان کردووە و لەم هاوینە پەیوەندی یانەکە جێدەهێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button