ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

🎥 | ئەستێرەیەکی مانچێستەر سیتی گەیشتە ئەڵمانیا

لیڤەرکوزن دوو یاریزان بەیەکەوە دەگوازێتەوە..

Yariga App

یاریگا –

کلاودیۆ ئێچێڤێری، ئەستێرەیەکی لاوی مانچێستەر سیتی گەیشتە ئەڵمانیا و پەیوەندی بە یانە نوێیەکەی دەکات.

تۆڕی سکای ئەڵمانیا بڵاویکردووەتەوە،  کلاودیۆ ئێچێڤێری ئێستا لە ئەڵمانیایە، بایەر لیڤەرکوزن لەگەڵ مانچێستەر گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و ئەستێرە لاوەکە بەشێوەی خواستن بۆ ماوەی وەرزێک پەیوەندی بە لیڤەرکوزن دەکات.

 دۆرتموند ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی کلاودیۆ ئێچێڤێری پێشکەشی مان سیتی کردبوو، بەڵام لیڤەرکوزن دەستی خۆی وەشاند و یاریزانەکەی لە زەردەواڵەکان رفاند.

هاوکات هەر ئەمڕۆ لۆیک بادێ، بەرگریکاری سێڤییا پەیوەندی بە بایەر لیڤەرکوزن دەکات، یانە ئەڵمانییەکە لەگەڵ سێڤییا گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و بەبڕی 29 ملیۆن یۆرۆی جێگیر و 4 ملیۆنی دیکەش بەشێوەی پاداشت، بەرگریکارە فەڕەنسییەکە دەگوازێتەوە.

ئەمڕۆ لیڤەرکوزن پشکنینی پزیشکی بۆ هەردوو یاریزانەکە دەکات و دواتر بەفەرمی گرێبەستەکانیان رادەگەیەنێت.

سیتی لە یەنایەر/کانوونی دووەمی ساڵی 2024، ئێچێڤێری لە ریڤەر پلەیت گواستەوە، بەڵام تاوەکو یەنایەری ئەمساڵ بەخواستن لە یانە ئەرجەنتینییەکە مایەوە.

ئێچێڤێری تەنیا یەک یاریی لە پرێمەرلیگ بەرامبەر فولهام کردووە، هەروەها یارییەکی دیکەشی لە جامی یەکێتیی ئینگلتەرا بەرامبەر کریستال پاڵاس کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button