دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ كریستاڵ پاڵاس شوێنگرەوەی ئیزێ دەگوازێتەوە و دوو یانەی پرێمەرلیگ ئەستێرەیەكی بارسایان دەوێت
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
چێڵسی دەیەوێت بە زووترین كات گواستنەوەی ئالیخاندرۆ گارناچۆ كۆتایی پێبهێنێت، تۆتنهام هێرشبەرێكی لیگ وەن دەكاتە ئامانج و دوو یانە مارک كاسادۆیان دەوێت.
هەوڵەكانی بایرن میونشن بۆ گواستنەوەی كریستۆفەر ئێنكونكو یاریزانی یانەی چێڵسی وەستاوە – گاردیان.
چێڵسی هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی ئالیخاندرۆ گارناچۆ یاریزانی ئەرجەنتینی یانەی مانچێستەر یونایتد زیاتر دەكات – ئێڤنینگ ستاندارد.
نیوكاسڵ ئارەزووی گواستنەوەی ستراند لارسن هێرشبەری یانەی وۆڵڤز دەكات – ئاتلێتیک.
تۆتنهام بەهۆی نرخە زۆرەكەی ساڤیۆ كە 70 ملیۆن پاوەندە، هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی ماگنێس ئاكیۆشێ هێرشبەری فەڕەنسی یانەی مۆناكۆ دەستپێكردووە – ئێندیپێندیێت.
كریستاڵ پاڵاس دەیەوێت تایلەر دیبلینگ یاریزانی ساوسامتن وەک شوێنگرەوەی ئێبێرێچی ئیزێ بگوازێتەوە كە نزیكە لەوەی پەیوەندی بە تۆتنهامەوە بكات – تۆک سپۆرت.
هەموو شتێک كۆتاییهاتووە و دۆگلاس لویس لە یوڤێنتوسەوە پەیوەندی بە نۆتێنگهامەوە دەكات – توتۆ سپۆرت.
هەردوو یانەی وۆڵڤز و وێستهام ئارەزووی گواستنەوەی مارک كاسادۆ یاریزانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دەكەن – ماركا.
گواستنەوەی رۆدریگۆ مونێز لە فولهامەوە بۆ ئاتاڵانتا كۆتاییهات و یانەكەی ئۆفەرێكی 35 ملیۆن پاوەندی رەتكردەوە – فابریزیۆ رۆمانۆ.
ئێدسۆن ئالڤارێز یاریزانی مەكسیكی یانەی وێستهام نزیكە لەوەی بە خواستن پەیوەندی بە فەنەرباچێ بكات – تۆک سپۆرت.