ئینگلتەراگرنگترین

باشترین یاریزانی پرێمەرلیگ دەستنیشانکرا

Yariga App

یاریگا –

لە بۆنەیەکی تایبەت لە شاری مانچێستەر بۆ دەستنیشانکردنی باشترینەکانی وەرزی رابردووی پرێمەرلیگ، ناوی باشترین یاریرانی خولەکە ئاشکراکرا.

پێگەی خولی ئینگلیزی لە پلاتفۆرمە جیاوازەکانی خۆیەوە محەمەد سەڵاحی وەک باشترین ئاشکراکرد دوای پرۆسەی دەنگدانەکان.

بەوەش ئەستێرە میسڕیەکە بووە یەکەم یاریزان لە مێژووی پرێمەرلیگدا سێ جار وەک باشترینی وەرز دەستنیشان بکرێت. کە پێشتر بۆ وەرزەکانی 2017/2018 و 2021/2022یش هەر سەڵاح براوەی خەڵاتەکەبوو.

سەڵاح وەرزی ڕابردوو ئاستێکی خەیاڵی پێشکەش کردەوە کە یانەکەی کردە پاڵەوانی خولەکە.

ناوبراو لەسەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا 53 یاریی ئەنجامدا، توانی 34 گۆڵ و 23 ئەسێت بکات. بەجورێک، 47ی ئەو بەشداریی گۆڵەکانی تەنها لە کێبڕکێکانی پرێمەرلیگدابوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button