ئینگلتەراگرنگترین

ئالێکساندەر ئیزاک پەیامێکی بڵاوکردەوە

Yariga App

یاریگا –

ئالێکساندەر ئیزاک بێدەنگیی شکاند لەسەر ئەو دۆخەی تێیکەوتووە کە نیوکاسڵ بە ئۆفەرە گەورەکانیش رازی نابێت بۆ دەستبەرداربوون لەو ئەستێرە سویدیە.

بەگوێرەی ستۆریەکی ئینستاگرامی ئیزاک، کە لە خوارەوە گرنگترین بەشەکانی بڵاوکراوتەوە، ناوبراو باس لە پەیمانشکێنیی لەلایەن یانەکەیەوە دەکات و داوای هێنانەدی گۆڕانکاریی دەکات و نووسیویەتی:

ماوەیەکی زۆرە من بێدەنگم لەکاتێکدا ئەوانیتر قسەی خۆیان کردووە. بێدەنگییەکەی من وایکرد خەڵکانێک چیرۆکی خۆیان بڵێن، بەبێ ئەوەی بزانن لە پشتەوەی دەرگا داخراوەکانەوە چی وتراوە و لەسەر چی رێککەوتووین. راستییەکەش ئەوەیە کە بەڵێن درا و یانەکەش ماوەیەکی زۆرە هەڵوێستی من باش دەزانێت. وەک وا پیشانبدرێت ئەم کێشانە هەڵخەتێنەرن.

کاتێک پەیمان و متمانە نەما، پەیوەندییەکان بەردەوامییان نابێت. ئێستاش ئەو شوێنەیە کە بۆ من وا شیاوە و گۆڕانکارییش باشترین شتە لە بەرژەوەندیی هەمووان نەک تەنها خۆم.

بابەتی زیاتر

Back to top button