
یاریگا –
چاوپۆشی لەو ئاژاوەچییە نەکرا کە بووەهۆی راگیرانی یاریی نێوان لیڤەرپوول و بۆرنمۆس لە یەکەم هەفتەی خولی ئینگلیزی کە تێیدا هاندەرێکی خەڵکی لیڤەرپوول گوفتاری رەگەزرپەرستیی لە دژی ئانتوان سیمینیۆی یاریزانی بۆرنمۆس دا.
بەهۆی ناڕەزایەتیی دەربڕینی یاریزانە غانیەکە لە هەڵسوکەوتی نێو هاندەرانەوە، ئانتۆنی تایلەری ناوبژیوان ناچاربوو لە خولەکی 29 یارییەکە رابگرێت.
دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە، پیاوێکی تەمەن 47 ساڵە دەستگیرا وتۆمەتەکەی لەسەر ساغ بووەوە.
وەک مێدیا ئینگلیزیەکاندا بڵاوکراوەتەوە، تۆمەتبارەکە دوای ئەوەی بە کەفالەت ئازادکراوە، سزای قورسی پێوە بەندکراوە کە قەدەخەکردنیەتی لە چوونی بۆ نێو هەر یاریگایەکی سەرانسەری بەریتانیا.
لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ئەو رەگەزپەرستە تەنانەت بۆیشی نییە یەک میل لە یاریگاکان نزیکبێتەوە.
🚨 𝗕𝗥𝗘𝗔𝗞𝗜𝗡𝗚: The man who was arrested on suspicion of racially abusing Antoine Semenyo has been BANNED from every football stadium in the UK as part of his bail conditions.
(Source: @BBCAfrica) pic.twitter.com/jbQiu6Ohmi
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) August 19, 2025
ئەگەرچی یانەکەی 4-2 شکستی هێنا لەو یارییەدا، بەڵام سیمینیۆ ئاستێکی نایابی پێشکەش کرد کە توانی هەردوو گۆڵی بۆرنمۆنس تۆماربکات.