تەواو؛ دۆگلاس لویز دەگەڕێتەوە بۆ پرێمەرلیگ

یاریگا –
هەموو وردەکارییەکان بۆ گەراندنەوەی دۆگلاس لویز لە خولی ئیتاڵیەوە بۆ پرێمەرلیگ تەواو بووە و یاریزانە بەرازیلیکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو خولەی زۆرترین ئەزموونی یاریکردنی تێدا هەیە.
لویز بۆ یەکەمین جار لە ساڵی 2017 لە یانەی ڤاسکۆ داگامای وڵاتەکەیەوە و لە رێگەی مانچێستەر سیتیەوە پەیوەندی بە خولی ئینگلیزیەوە کرد و ماوەی دوو ساڵ لەگەڵ سیتیزنس مایەوە پێش ئەوەی لە ساڵی 2019 رووبکاتە ئاستۆن ڤیلا کە لەوێش بۆ ماوەی پێنج وەزر بەردەوام بوو تا دواتر هاوینی رابردوو بە بڕی نزیکەی 52 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یوڤێنتۆسەوە کرد.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، یانەی نۆتینگهام فۆرێستی ئینگلیزی رێککەوتنی لەگەڵ دۆگلاس نزیکردووەتەوە لە تەواوەتی و ئێستا کار لەسەر کۆتا وردەکارییەکان دەکەن.
رۆمانۆ نووسیویەتی ئەو یاریزانە تەنها نۆتینگامی دەوێت و هەردوو یانەکەش ئێستا کار لەسەر تەواوکردنی وردەکارییەکان دەکەن پێش ئەوەی رۆشنایی سەوزی بۆ هەڵبکرێت بە مەبەستی ئەنجامدانی گەشتەکەی بۆ بەڕێکردنی پشکنینە پزیشکیەکانی.
🚨🌳 Nottingham Forest and Douglas Luiz, deal almost done! Final details being sorted and then… here we go.
Douglas only wants #NFFC and the two clubs are finalising small details ahead of green light to travel for medical.
Almost there. 🔜🇧🇷 pic.twitter.com/KjGSXCBxyp
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) August 19, 2025