ئیسپانیاخووله‌کانی دیکە

خۆسێلۆ: ئامادە نیم یاریی بۆ ریال مەدرید بکەمەوە

Yariga App

یاریگا –

ماڵئاواییکردن لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ خەونی خۆسێلۆیە، بەڵام هیچ نیازێکی نییە قەتەر جێبهێڵێت و بگەڕێتەوە ئیسپانیا.

خوسێلۆ هێرشبەری پێشووی ریال مەدرید، کە ساڵێک لەمەوبەر ئیسپانیای جێهێشت و پەیوەندی بە یانەی غەرافی قەتەرییەوە کرد، لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ مارکادا باسی لە دۆخی ئێستای ژیانی وەرزشی و رابردووی لە ریال مەدرید کرد.

هێرشبەرە ئیسپانییەکە کە هاوینی 2024 لە ریال مەدریدەوە هاتە قەتەر لەمبارەیەوە گوتی:

سەرەتا قورس بوو، لە بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ باشترین یانەی جیهان و یۆرۆ لەگەڵ ئیسپانیا هاتمە ئێرە، جێهێشتنی ریال مەدرید بۆ هەر یانەیەکی دیکە گۆڕانکارییەکی گەورەیە، بە درێژایی ژیانم هەم تۆپی پێی ئاسایی و هەم یاریی کردن لە ریالم ئەزموون کردووە، بڕیاری جێهێشتنی سانتیاگۆبێرنابیۆ قورس بوو، بەڵام بیرم لە خێزانەکەم و تەمەنم کردەوە، مانگەکانی یەکەم سەخت بوو، بەڵام ئێستا راهاتووم.

لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی گەر چابی ئالۆنسۆ بۆ یارییەک بانگهێشتی بکات ئامادەیە یاریی  بۆ ریال مەدرید بکات بە پێکەنینەوە گوتی:

ئەوە من دەخاتە دۆخێکی سەختەوە، بۆ ئێستا، گەڕانەوەم بۆ ئیسپانیا رەتدەکەمەوە. بیر لە راهێنەرایەتیش ناکەمەوە. کاتێک خانەنشین دەبم، کاروانی وەرزشییەکم هەبووە ئارەزووی زۆر کەس بووە. زۆر چێژم لێی وەرگرت و باشترین کۆتاییم لەسەر ئاستی ئەوروپا بەدەستهێنا. ئەم هاوینە ئۆفەرم هەبوو لەلایەن یانە ئیسپانی و ئەوروپییەکانەوە لە چامپیۆنزلیگ و تەنانەت نزمتر، بەڵام نەخێر. من و خێزانەکەم لە قەتەر ئاسوودەین. جێهێشتنی ریال مەدرید سەختترین سات بوو لە ژیانی وەرزشیمدا، چونکە خەونی منداڵیم بەجێهێشت، ئامدەش نیم بگەڕێمەوە”.

سەبارەت بە ئاواتی داهاتووی گوتی:

کاتێک بڕیار دەدەم لە چەند ساڵێکی دیکە واز لە یاری تۆپی پێ بهێنم، زۆر باش دەبێت ئەگەر بتوانم بگەڕێمەوە سانتیاگۆ بیرنابیۆ و رێزلێنانێکی بچووکم پێشکەش بکرێت، ئەم ساتە تایبەت دەبێت بۆ من، چونکە ئەم یانەیە ژیانی من بوو.

خۆسێلۆ لە هاوینی 2024 دوای بردنەوەی نازناوێکی چامپیۆنزلیگ و تۆمار کردنی گۆڵێک لە یاریی کۆتایی، وەکوو یاریزانێکی ئازاد مەدریدی جێهێشت و بە گرێبەستێکی دووساڵە پەیوەندی بە یانەی غەرافە و خولی قەتەرییەوە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button