بازاڕی گواستنه‌وه‌راپۆرتی تایبەتگرنگترین

رۆڵی ماستانتونۆ چییە و رۆدریگۆ بەڕێدەکات؟

تەواوی زانیارییەکان لەبارەی مێرکاتۆی ریال مەدرید و چارەنووسی رۆدریگۆ و رۆڵی ماستانتونۆ لە فەلسەفەی ئاڵۆنسۆ

Yariga App

یاریگا –

گواستنەوەی فڕانکۆ ماستانتونۆ باس و خواسی سەرەکی ریال مەدریدە، چونکە چاوەڕوانییەکی زۆریان لە ئەستێرە لاوە ئەرجەنتینییەکە هەیە.

ماستانتونۆ بەشداری لە چوار یەکەی مەشقی ریال مەدرید کردووە، بەڵام پێشبینی دەکرێت، رۆڵێکی باڵا لە پڕۆژەی ئێستای چابی ئاڵۆنسۆ بگێڕێت و لەنێو یانەکە، وێنەیەکی ئەرێنی دروستکردووە.

تاوەکو ئێستا یەکلایینەکراوەتەوە، ئایا ئاڵۆنسۆ لەکوێ و چۆن یاریی بە ماستانتونۆ دەکات، چونکە رۆدریگۆ یەکێکی دیکەیە لەو یاریزانانەی دەیەوێت لە پێکهاتەی سەرەکیدا بێت و ئەم داواکارییەی بە ئاڵۆنسۆ گەیاندووە.

لەوانەیە رۆدریگۆ و ماستانتونۆ لە یەک شوێن یاریی بکەن، بەڵام ماستانتونۆ دەتوانێت رۆڵی یاریسازیش بگێڕێت و شوێنی جود بێڵینگهام پڕبکاتەوە، چونکە تاوەکو سەرەتای ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەمی داهاتوو بەهۆی نەشتەرگەریی، ناتوانێت یاریی بکاتەوە.

ئاڵۆنسۆ لە پرێس کۆنفڕانسی بەر لە یارییەکە دووپاتیکردەوە، لەوانەیە ماستانتونۆ بەشداری یارییەکەی ئەمشەوییان بەرامبەر ئۆساسونا بکات.

فڕانک وزە و کوالێتی بە تیمەکە دەبەخشێت و لەڕووی بەرگرییەوە زۆر پابەندە. لە ماوەیەکی نزیکدا رۆحیەتی ئەرجەنتین لە تیمەکە دروست دەبێت، چونکە زۆر توندە و خاوەنی پێیەکی چەپەی زۆر ناوازەیە.

چاوەڕێی چی لە مێرکاتۆ دەکرێت؟

ریال مەدرید تەنیا سەرنجی لەسەر بەڕێکردنی چەند یاریزانێکە و پلانی گواستنەوەی هیچ یاریزانێکی نییە.

تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید دەرگای هێنانی یاریزانی داخستووە و تەنانەت باسی هیچ گواستنەوەیەکیش ناکرێت.

هەرچەندە دەستەی کارگێڕی یانەکە هەوڵی دۆزینەوەی یاریسازێکییاندا، بەڵام هیچ یاریزانێکی ئەوتۆیان نەدۆزیەوە و ئێستا بابەتەکە بەتەواوی داخراوە.

کێ یانەکە جێدەهێڵێت؟

رۆدریگۆ تاکە ناوی گەورەیە کە باس لە بەڕێکردنی لە یانەکە دەکرێت.

دوو هەفتە پێش ئێستا چوونە دەرەوەی رۆدریگۆ لە ریال مەدرید بووە باسی سەرەکی و تاوەکو ئێستاش چارەنووسی یەکلایی نەکراوەتەوە.

یاریزانەکە دەیەوێت لە ریال مەدرید بمێنێتەوە، بەڵام لەهەمان کاتدا مەدرید ئامادەیە گوێ لە ئۆفەری جیددی بگرێت.

ئەوەی دووپاتکراوەتەوە، هیچ ئۆفەرێک بە رۆدریگۆ نەگەیشتووە و هیچ گەرەنتییەکیش بۆ یارییکردنی سەرەکی نییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button