
یاریگا –
لیڤەرپوول نایەوێت دەستبەرداری فێدێریکۆ کیێزا ببێت و یاریزانەکەش نیازی مانەوەی بە یانەکەی راگەیاندووە.
هەرچەندە لە سەرەتای ئەم هاوینە باس لە چوونە دەرەوەی کیێزا لە ئانفیڵد دەکرا، بەڵام فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی دیاری مێرکاتۆ باس لە گۆڕینی هاوکێشەکە دەکات و کیێزا دەمێنێتەوە.
بەڕێوەبەری کارەکانی کیێزا بە دەستەی کارگێڕی لیڤەرپوولی راگەیاندووە، کیێزا دەیەوێت بمێنێتەوە.
لە یاریی کردنەوەی وەرزی نوێی پرێمەرلیگ، کیێزا گۆڵی سێیەمی یارییەکەی بەرامبەر بۆرنمس کرد، لەو یارییەی رێدز 4-2 سەرکەوتن.
لە سەرەتای مانگی پێشوو، کەتیبەکەی ئارنە سڵۆت نیازی دەستبەرداربوونیان لە لویس دیاز نەبوو، بەڵام دوای پەیوەندیکردنی بە بایرن میونشن، ئێستا ئەگەرەکانی چوونە دەرەوەی کیێزا کەمبوونەتەوە.
کیێزا لە هاوینی رابردوودا بەبڕی تەنیا 12.5 ملیۆن پاوەند لە یوڤێنتوسەوە پەیوەندی بە لیڤەرپوول کرد و لە یاریی رابردوو یەکەم گۆڵی خۆی لە پرێمەرلیگدا کرد.