ئیسپانیاگرنگترین

پریڤیوی یاریی ریال مەدرید V ئۆساسونا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لالیگا بۆ ریال مەدرید دەستپێدەكات و لە یەكەم یاریی وەرزی 2025/26 رووبەرووی ئۆساسونا دەبێتەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ئۆساسونا بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی یەكەمی لالیگای ئیسپانیا.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

ریال مەدرید لە وەرزی 2024/25 نەیتوانی هیچ نازناوێک بباتەوە و هەروەها لە جامی جیهانی یانەكانیشدا بەرامبەر پاریس سانجێرمان تووشی شكستێكی سەخت بوون، بۆیە ئەم وەرزە دەیانەوێت هاندەرەكانیان ئاشت بكەنەوە.

ریال مەدرید مێركاتۆیەكی هاوینەی گەرمی هەبوو بە جۆرێک هەریەک لە چابی ئاڵۆنسۆی راهێنەر و یاریزانان دین هاوسن، ئالڤارۆ كارێراس، فرانكۆ ماستانتونۆ و ترێنت ئالێكساندەر ئارنۆڵدیان گواستەوە.

ئۆساسونا وەرزی رابردوو لە ریزبەندی نۆیەم كۆتاییان بە خولی ئیسپانیا هێنا و نەیانتوانی بەشداری هیچ پاڵەوانیەتیەكی ئەوروپی بكەن، ئەم وەرزە ئامانجیان گەیشتنە بە پاڵەوانیەتییەكی ئەوروپی وەرزی داهاتوو.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ریال مەدرید بە بێ فێرلاند مێندی ، ئێدواردۆ كاماڤینگا، جود بێڵینگهام، ئێندریک و رودیگەر رووبەرووی ئۆساسونا دەبێتەوە.

ئۆساسونا هیچ پێكانێكیان نییە و بە تەواوی یاریزانەكانیەوە بەرامبەر ریال مەدرید یاریی دەكەن.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریال مەدرید

كۆرتوا

كارێراس، هاوسن، میلیتاو، ترێنت

ڤاڵڤێردی، چوامینی، ئاردا گولەر

ڤینیسیۆس ، ئێمباپێ، براهیم دیاز

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئۆساسونا

هێرێرا

رۆسێر، كاتێنا، بۆیۆمۆس، برێتۆنس

تۆرۆ، مۆنكایۆلا، ئۆرۆز

بۆرخا، بودیمیر، گۆمێز

بابەتی زیاتر

Back to top button