دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ ئینتەر میلان گۆڵپارێزێكی پرێمەرلیگی دەوێت و سانچۆ یانەیەكی رەتكردەوە
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
ئینتەر میلان چاوی لە گواستنەوەی گۆڵپارێزێكی پرێمەرلیگە، چێڵسی دەیەوێت ژمارەیەكی زۆر یاریزان بەڕێبكات و نیوكاسڵ هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێک چڕ كردووەتەوە.
ئینتەر میلان چاودێری بارودۆخی ئاندرێ ئۆنانا گۆڵپارێزی كامیرۆنی مانچێستەر یونایتد دەكات – سەن.
چێڵسی ئامادەیە بە خواستن دەستبەرداری رەحیم ستێرلینگ ببێت و دەیەوێت پێش داخستنی مێركاتۆی هاوینە هەشت یاریزان بەڕێبكات – تێلیگراف.
چێڵسی ئۆفەرێكی بایرن میونشنی بە خواستن بۆ گواستنەوەی كریستۆفەر ئێنكونكو رەتكردەوە و دەیانەوێت بە هەیشەیی دەستبەرداری یاریزانەكە ببن – تایمز.
نیوكاسڵ ئامادەیە ئۆفەرێک بە بەهای 35 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی یۆوان ویسا پێشكەشبكات، بەڵام برێنتفۆرد نایەوێت هێرشبەرەكەی بفرۆشێت تا یاریزانێک بۆ شوێنگرتنەوەی نەگوازێتەوە – سەن.
ئاستۆن ڤیلا ناوی نیكۆلاس جاكسن هێرشبەری سێنیگالی یانەی چێڵسی بۆ لیستی بژاردەكانی هێرشبەری زیادكرد – فلۆریان پلێتنبێرگ.
جەیدن سانچۆ هێرشبەری ئینگلیزی یانەی مانچێستەر یونایتد ئۆفەرەكەی رۆمای رەتكردەوە – تۆک سپۆرت.
میكێل ئارتێتا دەیەوێت یاریزانێكی باڵی چەپی هێرشبەری بگوازێتەوە بەڵام پێش ئەوەی هیچ یاریزانێک بگوازنەوە دەبێت یاریزانێک بفرۆشن – میرەر.
كریستاڵ پاڵاس دەیەوێت بە خواستن و بۆ ماوەی وەرزێک هوانگ هی چان هێرشبەری وۆڵڤز بگوازێتەوە – سەن.
ناپۆلی دەچێتە نێو كێبڕكێی گواستنەوەی راسموس هۆیلوند هێرشبەری دانیماركی یانەی مانچێستەر یونایتد و یاریزانەكە لەگەڵ میلان لە گفتۆگۆدایە – سپۆرت ئیتاڵیا.
دۆگلاس لویس لەگەڵ نۆتینگهام لەسەر مەرجەكانی كەسی رێككەوتووە و تەنیا رێككەوتنی نێوان دوو یانەكە ماوە – كۆرێری دێلۆ سپۆرت.