ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئێستا؛ لەکۆتاییدا تۆتنهام گرێبەستە گەورەکە یەکلاییدەکاتەوە

تەنیا چاوەڕەوانی رووناکی سەوزن..

Yariga App

یاریگا –

تۆتنهام یەک هەنگاو لە گواستنەوەی ئێبێرێچی ئیزێ، ئەستێرەی ئینگلیزی دوورە.

رۆژنامەنووسی سکای سپۆرتس ساشا تاڤۆلیێری بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ دانیێل لێڤی سەرۆکی تۆتنهام و ستیڤ پارش سەرۆکی کریستاڵ پاڵاس بۆ یەکلاییکردنەوەی گرێبەستەکەی ئیزێ کۆبوونەتەوە و تۆتنهام یەک هەنگاو لە گواستنەوەی یاریزانەکە دوورە.

سپێرز ئۆفەرێکی نوێی بە بەهای 55 ملیۆن پاوەند بە شێوەی جێگیر و 5 ملیۆنی دیکەش بەشێوەی پاداشت پێشکەش بە کریستاڵ پاڵاس کردووە و هەردوولا لە رێککەوتنی کۆتایی نزیکن.

ئێبێرێچی ئیزێ لەگەڵ تۆتنهام لەسەر مەرجە کەسییەکان رێککەوتووە، داوای لە یانەکەی کردووە رێگری لە رۆیشتنی نەکەن.

ئیزێ تەنانەت هەڕەشەی لە یانەکەی کردبوو ئەگەر رێگە نەدەن پەیوەندی بە تۆتنهام بکات بایکۆتی یارییەکانی یانەکەی دەکات و مان دەگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button