ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چامبەرلین دەگەڕێتەوە ئینگلتەرا

ئۆفەری پێشکەشکراوە

Yariga App

یاریگا –

بیرمینگهام سیتی لە گواستنەوەی ئەلێکس ئۆکسڵەید چامبەرلەین نزیکە.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، بێشیکتاش ئامادەیە رێگە بە چوونە دەرەوەی چامبەرلەین بدات، هەرچەندە هێشتا ساڵێک بۆ بەسەرچوونی گرێبەستەکەی ماوە.

بیرمینگهام دەیەوێت هەموو هەوڵێک بۆ گەڕانەوە بۆ پرێمەرلیگ بدات و سوود لە تواناکانی چامبەرلەین وەربگرێت.

یاریزانی 32 ساڵان پێشتر 35 یاریی نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا کردووە، دوو ساڵ بەر لە ئێستا لە لیڤەرپوولەوە پەیوەندی بە بێشیکتاش کرد.

چامبەرلەین 198 یاریی لەگەڵ ئارسیناڵ و 146 یاریی لەگەڵ لیڤەرپوول کردووە و خاوەنی ئەزموونێکی زۆرە.

بیرمینگهام دوو یاریی لە چامپیۆنشیپی ئەم وەرزە کردووە و خاوەنی چوار خاڵە، وەرزی رابردوو پاڵەوانی خولی پلەسێی ئینگلتەرا بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button