ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
سەندرلاند بەرگریکارێکی کۆڵۆمبی دەگوازێتەوە
ئۆفەرێکی فەرمی ناردووەتەوە ئیتاڵیا

یاریگا –
سەندرلاند ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی بەرگریکارێک پێشکەشی بۆڵۆنیا کردووە.
تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، سەندرلاند چاوی لە گواستنەوەی جۆن لوکومی، بەرگریکاری کۆڵۆمبی داناوە، تاوەکو کێشەکانی هێڵی بەرگری چارەسەر بکات.
لوسیمی حەز بە یارییکردن لە پرێمەرلیگ دەکات و تەنیا یەک ساڵ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستەکەی لە بۆڵۆنیا ماوە. مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بریتییە لە 24 ملیۆن پاوەند.
سەندرلاند بە فەرمی ئۆفەری پێشکەشکردووە و دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو لە پلەکانی ناوەڕاستی پرێمەرلیگ بمێنێتەوە.
تاوەکو ئێستا بلاک کاتس 135 ملیۆن پاوەند لە مێرکاتۆی هاوینە خەرجکردووە و بەم گواستنەوەیەش دەگاتە 160 ملیۆن پاوەند.
لوکومی لە هاوینی ساڵی 2022 لە خێنتی بەلجیکییەوە پەیوەندی بە بۆڵۆنیا کرد. لەو ساتەوە 109 یارییکردووە، خاوەنی گۆڵێک و سێ ئەسیستە.