ئیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید لە دەستپێکی وەرزدا لە توانای پێنج یاریزانی بێبەش دەبێت

Yariga App

یاریگا –

چابی ئالۆنسۆ، لە یەکەم ئەرکی وەک راهێنەری ریال مەدری لە لالیگادا لە توانای پێنج یاریزانی بێبەبەش دەبێت.

وەرزی نوێ بۆ ریال مەدرید سبەی دەستپێدەکات. سبەی تیپەکە لە یەکەم یاری لالیگادا رووبەڕووی ئۆساسۆنا دەبێتەوە، چابی ئالۆنسۆش بۆ یەکەمجار وەک راهێنەری ریال مەدرید لەسەر کورسی یەدەگ لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ دادەنیشێت. راهێنەرەکە لە یەکەم یاری لالیگادا بەهۆی پێکانەوە چوار یاریزانی ئامادە نابن، ئەوانیش ئیدواردۆ کاماڤینگا، ئێندریک، جود بێلینگهام و فێرلاند مێندی و هەروەها ئەنتۆنیۆ رودیگەریش بەهۆی سڕکردنی لەلایەن یوێفاوە لەم یارییە بێبەش دەبێت.

کاماڤینگا هەفتەیەک لەمەوبەر پاژنەی پێی راستی تووشی پێکان بوو. شتێکی هاوشێوە بەسەر ئێندریکیشدا هات. یاریزانەکە لە 8ی تەمموز لە ئەمریکا پێکانەکەی پێشووی کە کشانی ماسولکەی رانی راستی بوو، دووبارە بوویەوە.

جود بێلینگهام کە لە 16ی نەشتەرگەری بۆ شانی کرا، لانیکەم تا کۆتایی مانگی ئەیلول لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە. هەروەها فێرلاند مێندی لە کۆتایی مانگی نیسانەوە تا ئێستا لە پیکانەکەی نەگەڕاوەتەوە و بۆ یاریی سبەی ئامادە نابێت.

جگە لەو چوار یاریزانە پێکانە، ئەنتۆنیۆ رودیگەریش بەشداری یارییەکەی بەرامبەر ئۆساسۆنا ناکات. بەرگریکارە ئەڵمانییەکە لە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر بارسێلۆنا بە کارتی سوور کرایە دەرەوە. لەکۆتایی وەرزی رابردوو پێنج یاری یەکەمی سزاکەی بەسەربرد و سبەی یاری شەشەم بەرامبەر ئۆساسۆنا دەبێت.

ریال مەدرید سبەی لە یەکەم یاریی وەرزی نوێ لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ کاتژمێر 22:00 میوانداری ئۆساسۆنا دەکات و یەکەم ئەرکی راهێنەرایەتی ئاڵۆنسۆ لەسەر کورسی یەدەکی لۆس بلانکۆس دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button