
یاریگا –
بۆرنمس لە گواستنەوەی بێن دۆک، ئەستێرەی لاوی لیڤەرپوول.
چەند یانەیەکی پرێمەرلیگ لە نزیکەوە چاودێری دۆخی دۆکییان دەکرد، بەڵام لە کۆتاییدا لە ئەستێرە سکۆتلاندییەکە لە پەیوەندیکردن بە بۆرنمس نزیکە.
دوێنێ یەکشەممە، دۆک پشکنینی پزیشکی بۆ بۆرنمس کردووە و لەوانەیە ئەمڕۆ دووشەممە، بە فەرمی گرێبەستی یاریزانە 19 ساڵییەکە رادەگەیێندرێت.
بێن دۆک دەبێتە چوارەم گرێبەستی ئەم هاوینەی بۆرنمس، لە دوای گواستنەوەی هەریەکە لە دۆردێ پێترۆڤیچ، ئادریێن تروفێرت و بافۆدێ دیاکیتێ.
دۆک دەبێتە شوێنگرەوەی دانگۆ ئۆتارا کە لە چەند رۆژی رابردوودا بەبڕی 37 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە برێتنفۆرد کرد.
لیڤەرپوول لە مێرکارتۆی ئەم هاوینەدا دەستبەرداری هەریەکە لە لویس دیاز، داروین نونێز، ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد، کۆوامین کێڵێهێر و جاڕێڵ کوانسا.
کاروانی پیشەگەری دۆک
دۆک لە مارس/ئاداری ساڵی 2022 لە تەمەنی 16 ساڵیدا لە سێڵتکەوە پەیوەندی بە لیڤەرپوول کرد، پێشتر لەو تەمەنە بچووکەدا دوو یاریی بۆ یانەکەی پایتەختی سکۆتلاند کردبوو.
لە نۆڤێمبەر/تشرینی دووەمی ساڵی 2022 یەکەم یاریی فەرمی لەگەڵ لیڤەرپوول کرد، کاتێک وەکو یاریزانی یەدەک بەشداری لە یاریی بەرامبەر دێربی کاونتی لە قۆناخی سێیەمی جامی کاراباودا کرد.
دوای پێنج رۆژ لەو یارییە و لە ئاهەنگی 17 ساڵەی لەدایکبوونیدا، بۆ یەکەمجار گرێبەستێکی پیشەگەری لەگەڵ لیڤەرپوول واژۆکرد.
دۆک دوای واژۆکردنی گرێبەستەکە و لە یاریی بەرامبەر ئاستۆن ڤیلا لە پرێمەرلیگ، بووە بچووکترین یاریزانی سکۆتلاندی لە مێژووی پاڵەوانیەتییەکەدا یاریی بکات.
لە ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەمی ساڵی 2023 گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول نوێکردەوە و ناوی لە لیستی BBC بۆ باشترین وەرزشوانانی لاوی ساڵ هاتبوو.
لە وەرزی رابردوودا، دۆک بە خواستن یاریی بۆ میدلزبڕۆ لە چامپیۆشیپ کرد. خاوەنی سێ گۆڵ و حەفت ئەسیستبوو لە 24 یاریدا.
دۆک دەبێتە چوارەم گرێبەستی ئەم هاوینەی بۆرنمس دوای گواستنەوەی هەریەکە لە دۆردی پێترۆڤیچ، ئادریێن تروفێرت و بافۆدێ دیاکیتێ.