ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید دوو یاریزان دەگوازێتەوە

رۆژنامەی ئاس پلانەکانی مێرکاتۆی هاوینەی مەدرید ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

هەرچەندە ریال مەدرید لە مێرکاتۆی ئەم هاوینەدا چوار یاریزانی گواستووەتەوە، بەڵام دەرگای گواستنەوەکانی دانەخستووە

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید خەریکی هەڵسەنگاندنی پێکهاتەکەیەتی و بەدوای بەرگریکار و ناوەڕاستکارێک دەگەڕێت.

ئیبراهیما کۆناتێ، بەرگریکاری لیڤەرپوول دەمێکە ناوی لە لیستی گواستنەوەکانی ریال مەدرید هەیە، بەڵام کەیسەکەی هەندێک ئاڵۆزە.

هەینی رابردوو لیڤەرپوول گواستنەوەی جیۆڤانی لیۆنی، بەرگریکاری ئەرجەنتینی راگەیاند و ئەمەش وەکو جێگرەوەی کۆناتێ سەیر دەکرێت. بۆیە لیۆنی پڕۆسەی چوونە دەرەوەی کۆناتێ خێرادەکات.

گرێبەستی کۆناتێ لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت و ریال مەدرید لە نزیکەوە چاودێری دەکات. ریال مەدرید ناوی فڕانکۆ ماستانتونۆ، لە تیمی کاستییا تۆمارکردووە، بەمەش شوێنی بەتاڵی بۆ ناونووسکردنی کۆناتێ جێهێشتووە.

هەرچەندە چابی ئاڵۆنسۆ خاوەنی پێنج بەرگریکارە، بەڵام بەگوێرەی راپۆرتی رۆژنامەکە، ئاستی ئانتۆنیۆ رودیگەر و نائامادەیی دەیڤد ئالابا، گومانی لای راهێنەرەکە دروستکردووە، بۆیە پلانی سەرەکییان گواستنەوەی بەرگریکارێکی دیکەیە.

لەوانەیە لیڤەرپوول بە 25 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری کۆناتێ ببێت، چونکە یەک ساڵ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستەکەی ماوە، بەڵام ریال مەدرید جیاواز سەیری بابەتەکە دەکات.

ریال مەدرید لەم هاوینەدا 178 ملیۆن یۆرۆی خەرجکردووە و خەرجکردنی بڕێکی دیکە، باری دارایی مەدرید قورس دەکات. لیڤەرپوول گفتوگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستی لەگەڵ کۆناتێ کردووە و یاریزانەکەش چاوەڕێی دوابڕیاری مەدریدە، ئینجا چارەنووسی خۆی یەکلاییدەکاتەوە.

هێشتا 17 رۆژ بۆ داخرانی بازاڕی گواستنەوەی هاوینە ماوە و لەوانەیە بابەتی لەپڕ رووبدەن و کۆناتێش یەکێکە لە گواستنەوە چاوەڕوانکراوەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button