بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقکوردستانگرنگترین

هەولێر لە گواستنەوەی یاریزانێکی ئوسترالی نزیکە

گفتوگۆکان بەرەوپێشچوون...

Yariga App

یاریگا –

هه‌ولێر گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ به‌رگریكارێكی ئوسترالی ده‌ستپێكردووه‌ و لە رێککەوتن نزیکن.

کەتیبەکەی باسم قاسم، خەریکی رێکخستنەوەی پێکهاتەکەی یانەکەی قەڵا و منارەیە، دوای لەدەستدانی ژمارەیەکی زۆری یاریزان.

لەگەڵ دەستبەکاربوونی باسم قاسم، وەکو راهێنەری یانەکە، دەیان گرێبەستی نوێ و گرێبەستی ژمارەیەک یاریزانی دیکەش نوێکراوەتەوە.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، هەولێر گفتوگۆی چڕی لەگەڵ شەربل شەمعوون، بەرگریکاری وێسترن یونیەنی ئوسترالی دەستپێکردووە.

شەربل هەڵگری وڵاتینامەی عێراق و ئوسترالیایە، لە ماوەی رابردوودا چەند یارییەکی بۆ هەڵبژاردەی عێراق کردووە.

یاریگا لە سەرچاوەیەکی ئاگاداری گفتوگۆکان زانیویەتی، گفتوگۆی زۆر لەگەڵ شەربل کراوە و قۆناخی باش بڕدراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەگەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی.

باسم قاسم زۆر بە تواناکانی سەرسامە و هەموو هەوڵێک بۆ رازیکردنی دەدرێت، بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتوودا درێسی هەولێر بپۆشێت.

یانەی هەولێر تاوەکو ئێستا ژمارەیەک بەرگریکاری وەکو؛ هاڕوون زوبێدی و عەلا رەعد واژۆکردووە و پێویستی بە یاریزانی دیکەیە.

شه‌ربل شه‌معوون كێێه‌؟

شەربل شەمعوون لە 10ـی شوباتی 2004 له‌ سوریا لەدایکبووە، بەڵام دایک و باوکی عێراقین و ئەوکاتە بەهۆی بارودۆخی عێراق و شەڕی تاییفی، روویان لە سووریا کردبوو. دواتر لەڕێگەی پڕۆگرامێکی تایبەتی نێودەوڵەتییەوە، کۆچی ئوسترالیایان کرد و وڵاتینامەی وڵاتەکەیان وەرگرت.

کاروانی پیشەگەری

شەربل شه‌معوون سەرەتای کاروانی یاریی كردنی لە ئوسترالیا دەستپێکردووە. لە سەرەتای تەمەنی پیشەگەریدا، یاریی بۆ ئەکادیمیاکانی مێلبۆرن سیتی و وێسترن یونایتد کردووە. ئەکادیمیای مێلبۆرن ئەندامی سیتیی گروپە، کە لە هەمان کاتدا خاوەنی مانچێستەر سیتییە.

لە هاوینی ساڵی 2022 لە مێلبۆرن سیتییەوە پەیوەندی بە وێسترن یونایتد کرد، لە هاوینی ساڵی 2014 بۆ تیمی یەکەم سەرخرا.

تاوەکو ئێستا 22 یاریی بۆ وێسترن یونایتد کردووە و یەک کارتی زەردی وەرگرتووە.

شەربل لە 1ـی تەمووزی ساڵی 2024 بە فەرمی پەیوەندی بە تیمی یەکەمی وێسترن یونایتدەوە کرد، گرێبەستەکەی لە 30ـی یۆنیۆ/حوزەیرانی 2026 بەسەردەچێت.

شەمعوون لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق کراوە. لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق بەشداری لە یارییەکی پاڵاوتنی مۆندیالی 2026 کردووە، پێشتریش پێنج یاریی بۆ هەڵبژاردەی ژێر 20 ساڵانی عێراق کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button