
یاریگا –
دۆرانی سانتۆس بهرامبهر ڤاسكۆ دیگاما نێیمار دووچاری شهرمهزاری دهكات و بههۆی شكستهكهوه به گریانهوه یاریگا جێدههێڵێت.
لە یارییەکی چاوەڕواننەکراودا لە خولی بەرازیل، یانەی سانتۆس بهرامبهر ڤاسكۆ دیگاما تووشی شكستێكی قورس بوو بە ئەنجامی6-0 یارییهكهی دۆڕاند، ئهم شكستهش کاردانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، بەتایبەتی لەلایەن ئەستێرەی بەناوبانگی بەرازیل، نێیمار دا سێلڤا، کە بە گریانەوە یاریگای جێهێشت.
Neymar chora após Santos 0 x 6 Vasco. pic.twitter.com/KaRa9LAz3U
— ge (@geglobo) August 17, 2025
نێیمار، کە لە مانگی یەنایری ئەمساڵدا دوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ هیلالی سعوودی گەڕابووەوە بۆ سانتۆس، لەم یارییەدا بە شێوەیەکی سەرەکی بەشداری کرد و تاوهكو کۆتایی یارییەکە لە یاریگادا مایەوە، سەرەڕای هەوڵەکانی، نەیتوانی ڕێگری لەم دۆڕاندنە قورسە بکات و کارتی زەردیشی وەرگرت.
Neymar chora após Santos 0 x 6 Vasco. pic.twitter.com/KaRa9LAz3U
— ge (@geglobo) August 17, 2025
دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە، دیمەنی گریان و شڵەژانی نێیمار سەرنجی زۆری هاندهران و میدیاكانی راکێشا، ئەو بە شێوەیەکی زۆر کاریگەرانە گریا و دۆڕاندنەکەی بە گەورەترین شەرمەزاری لە ژیانی وەرزشیدا وەسف کرد.
نێیمار لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان رایگەیاند،
دەبێت روونی بکەینەوە چی لە یاریگادا روویدا، بە کورتی، ئاستێکی خراپمان پێشکەش کرد، جێگەی داخە کە ئەم دۆرانه بە درێسی سانتۆسەوە بوو.
ئەو بە توندی رەخنەی لە ئاستی یاریزانان گرت و گوتی:
دەبێت هەمووان بخەون و بگەڕێنەوە ماڵەکانیان و بیر لەوە بکەنەوە چییان دەوێت، ئەگەر بیانەوێت وەک ئەوەی ئەمڕۆ کردمان، پێویست ناکات ڕۆژی چوارشەممە بگەڕێنەوە، بهراستی شهرمهزارییه ئێمه بهم شێوهیه له یاریگا دهربكهوین.
Neymar, após Santos 0 x 6 Vasco: “Foi uma m…, uma vergonha”. pic.twitter.com/i1ZEEIXqHw
— ge (@geglobo) August 17, 2025
هەروەها نێیمار ئاماژەی بەوەكرد،
ئەم دۆڕاندنە شەرمەزارییە و هەستم بە شەرمەزارییەکی زۆر کردووە، چونکە پێشتر هەرگیز تووشی دۆخێکی لەم شێوەیە نەبوومه، مافی هاندەران رەوایه و ناڕەزایەتی دەرببڕن، بە مەرجێک پەنا نەبرێتە بەر توندوتیژی.
بەهۆی ئەم سەرکەوتنە گەورەیەوە، یانەی ڤاسکۆ دیگاما کۆی خاڵەکانی گەیاندە 19 خاڵ و پێش کەوت بۆ پلەی شانزەهەم لە ڕیزبەندی خولی بەرازیل. لە بەرامبەردا، یانەی سانتۆس بە 17 خاڵەوە لە پلەی پازدەهەمدا مایەوە، ئەم دۆڕاندنە کاریگەرییەکی نەرێنی گەورەی لەسەر پێگەی سانتۆس لە خولەکەدا هەبوو و دۆخەکەی ئاڵۆزتر کرد.