ناوی ئالێخاندرۆ گارناچۆ دەچێتە لیستی خیانەتکاران
هاندەرانی مانچێستەر یونایتد لە گارناچۆ تووڕەن..

یاریگا –
دوێنێ یەکشەممە، مانچێستەر یونایتد لە یەکەم یاریی وەرزی نوێی پرێمەرلیگ رووبەڕووی ئارسیناڵ بووەوە و 1-0 دۆڕا، بەر لە یارییەکەش هاندەرانی شەیتانە سوورەکان وێنەی گارناچۆیان شێواند.
وێنە شێوێنراوەکەی گارناچۆ دەکەوێتە دەرەوەی یاریگای ئۆڵدترافۆرد، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە یاریزانە ئەرجەنتینییەکە بڕیاریداوە لەم هاوینە پەیوەندی بە چێڵسی بکات.
گارناچۆ پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ یانە لەندەنییەکە دروستکردووە و بلوز ئامادەیە لەم هاوینە بەرەو ستامفۆرد بریج بیگوازێتەوە.
The portrait of Alejandro Garnacho vandalized outside Old Trafford.
The #mufc fans are not happy with him pic.twitter.com/zUrNfaSkOQ
— indykaila News (@indykaila) August 17, 2025
بە گوێرەی زانیارییەکانی سکای سپۆرتس، چێڵسی بەنیازە لەم هاوینە دوو گرێبەستی دیکە واژۆ بکات و چاڤی سیمۆنسی هۆڵەندی و گارناچۆ بەرەو ریزەکانی بگوازێتەوە.
بەڵام بلوز سەرەتا دەیەوێت دەستبەرداری چەند یاریزانێک ببێت، نیکۆڵاس جاکسن، کریستۆفەر ئێنکوکو و تیریکوێ جۆرج لەو یاریزانەن کە یانەکە دەیەوێت دەستبەرداریان ببێت.
ئەگەر هەر سێ یاریزانەکە بڕۆن ئەوا چێڵسی گرێبەستی گارناچۆ و سیمۆنس یەکلاییدەکاتەوە، بەڵام ئەگەر یەکێکیان بڕوات، ئەوا چێڵسیش یەک یاریزانی دیکە دەگوازێتەوە، یاخود رەنگە هەر هیچکامیان نەگوازێتەوە.
هاوکات بەهای ئالێخاندرۆ گارناچۆ لە دەوروبەری 30 ملیۆن پاوەند دەبێت.
چارەنووسی ئێنکوکو؛ چێڵسی وەڵامی ئۆفەرێکی فەرمی بایرن میونشن دەداتەوە