ئیسپانیاگرنگترین

دی ماریا بۆ ماستانتونۆ؛ لە ریال مەدرید سەربەرزمان بکە

Yariga App

یاریگا –

ئانخێل دی ماریا، ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یاریزانی پێشووی ریال مەدرید بۆچوونی خۆی لەسەر پەیوەندیکردنی فرانکۆ ماستانتونۆی هاونیشتمانی بە ریال مەدرید دەردەبڕێت.

دی ماریا لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ TNT Sports باسی پەیوەندیکردنی ماستانتونۆی بە ریال مەدرید کردووە و بڕوای وایە یاریزانەکە دەتوانێت زۆرترین سوود لە یاریکردن بۆ مێرێنگی وەربگرێت.

یاریکردن بۆ ریال مەدرید هەمیشە ئەزموونێکی ناوازەیە، پێویستە ماستانتونۆ سوودی لێ وەربگرێت.

هیوادارم ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات، زۆر ناوازە دەبێت ئەرجەنتینییەکی دیکە بەشێوەیەکی باش نوێنەرایەتیمان بکات، دەتوانێت نازناوەکان بەدەستبهێنێت و بەردەوامبێت لە گەشەکردن، توانایەکی باوەڕپێنەکراوی هەیە.

دی ماریا لە هاوینی 2010 لە بێنفیکاوە بە بڕی 33 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد و لە هاوینی 2014 بەبڕی 75 ملیۆن یۆرۆ ریال مەدریدی بەرەو مانچێستەر یونایتد جێهێشت.

بە درێسی مێرێنگی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 190 یاریی کرد، 36 گۆڵی کرد و 85 گۆڵی دروستکرد.

نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، یەک لالیگا، یەک سوپەری ئەوروپا، دوو جامی شا و دوو نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیای لەگەڵ مەدرید بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button