دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ چاڤی سیمۆنس داهاتووی یەكلاییكردەوە و ئەیسی میلان هێرشبەرێكی دەوێت
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
ئینتەر میلان پارێزگاری لە بەرگریكارێكی دەكات، چاڤی سیمۆنس دەیەوێت پەیوەندی بە یانەیەكی پرێمەرلیگەوە بكات و مانچێستەر یونایتد گۆڵپارێزێكی دەگەڕێنێتەوە.
ئینتەر میلان ئۆفەرێكی 50 ملیۆن یۆرۆی چێڵسی بۆ گواستنەوەی ئالیساندرۆ باستۆنی رەتكردەوە – گازێتا دێلۆ سپۆرت.
چاڤی سیمۆنس یاریزانی هۆڵەندی لایپزیگ یانەكەی ئاگادار كردووەتەوە دەیەوێت لە مێركاتۆی هاوینەدا پەیوەندی بە چێڵسیەوە بكات – ESPN.
ئەیسی میلان دەیەوێت ئۆفەرێک بە بەهای 35 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی راسموس هۆیلوند هێرشبەری دانیماركی یانەی مانچێستەر یونایتد پێشكەشبكات – گازێتا دێلۆ سپۆرت.
ریكۆ لێویس بەرگریكاری ئینگلیزی یانەی مانچێستەر سیتی لەلایەن نۆتینگهامەوە هەوڵی گواستنەوەی دەدرێت و یاریزانەكەش نایەوێت یانەكەی جێبهێڵێت – دەیلی مەیڵ.
مانچێستەر یونایتد بیر لە گەڕاندنەوەی دەیڤد دی خیا گۆڵپارێزی پێشووی یانەكەی دەكاتەوە – سەن.
رۆما بۆ گواستنەوەی تایرل مالاسیا گفتوگۆكانی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد دەستپێكردووە – فابریزیۆ رۆمانۆ.
ئاتاڵانتا دەیەوێت بە بەهای 40 ملیۆن یۆرۆ رۆدریگۆ مونێز هێرشبەری بەڕازیلی یانەی فولهام بگوازێتەوە – تیم تۆک.
راندال كۆلۆ موانێ رەزامەندی بە كەمكردنەوەی مووچەكەی دەربڕیوە و ئامادەیە لە پاریس سانجێرمانەوە پەیوەندی بە یوڤێنتوسەوە بكات – كۆرێری دێلۆ سپۆرت.
تۆتنهام بیر لە گواستنەوەی تاكیفوسا كۆبۆ یاریزانی ژاپۆنی یانەی ریال سۆسێداد دەكاتەوە – فیچاخێس
ئارسیناڵ دەیەوێت هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی فرێنكی دی یۆنگ ناوەڕاستكاری هۆڵەندی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دەستپێبكات – فیچاخێس.