ئیسپانیاگرنگترین

یاریزانێکی بارسێلۆنا هۆشدارییەکی تایبەت بە هانزی فلیک دەدات

Yariga App

یاریگا –

هێشتا تازە سەرەتای وەرزەکە لە خولی ئیسپانیی دەستیپێکردووە هانزی فلیک دووچاری فشاری ئەستێرەکانی دەبێتەوە.

بارسا بە بردنەویەکی گەورە لالیگای دەستپێکرد کاتێک 0-3  شکستی بە مایۆرکای خاوەنماڵ هێنا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی El Nacionalی ئیسپانی، دانی ئۆلمۆ پەیامێکی هۆشداریی-ئامێزی بە فلیکی راهێنەر داوە کە ئەم وەزرە کەمیی بەشداریپێکردن قەبووڵ ناکات وەک ئەوەی وەرزی رابردوو لە زۆر یارییدا وەک یەدەگ مامەڵەی لەگەڵ دەکرد.

ئۆلمۆ هاوینی 2024 دوای کێشمەکێشێکی زۆر لە لایپزیگەوە پەیوەندی بە بلاوگراناوە کرد، بەڵام بەهۆی پابەندبوونی یانە کاتالوونیەکە بە یاسای دارایی خاوێن، ناوی ئەو یاریزانە ئیسپانیە درەنگ تۆمارکرا، بەوەش ماوەیەکی ویست تا مافی یاریکردن وەبگرێت.

سەرچاوەکە زانیویەتی کە هێنانی مارکوس راشفۆرد بەخواستن لە یانەی مانچێستەر یونایتدەوە، خەمێکی دیکەی بۆ ئۆلمۆ زیادکردووە و پێیوایە ئەم وەرزەش کێبڕکێکانی بەردەمی بۆ پێگەی سەرەکیی قورستربووە. بەتایبەت کە لە یەکەم یارییدا بەرامبەر مایۆرکا وەک یەدەک بەشدارییپێکرا کاتێک خرایە جێگەکەی فێرمین لوپێز.

سەرباری ئەوەی یاریزانێکی سەرەکیی نەبوو لە پلانەکانی وەرزی رابردووی فلیک، بەڵام ئۆڵمۆ توانی لە 39 بەشداریکردندا 12 گۆڵ تۆماربکات لەگەڵ 4 ئەسێست.

بابەتی زیاتر

Back to top button