ئینگلتەراگرنگترین

چاوەڕواننەکراو، مانچێستەر یونایتد هانا دەباتەبەر گەڕاندنەوەی یاریزانێکی پێشووی

Yariga App

یاریگا –

دۆخی مانچێستەر یونایتد بەتایبەت لە پێگەیەکی یاریگادا گەیشتووەتە ئاستێک پەناببەنەوە بەر یاریزانێکی پێشوویان.

مان یونایتد لەم مێرکاتۆی هاوینە چەند گرێبەستێکی دیاری ئەنجمادا کە سەرجەمیان بۆ هێڵی پێشەوەبوون؛ ماتیوس کونیا، بریان ئێمبوێمۆ و بینیامین شێشکۆ، بەڵام ئێستاشی لەگەڵ بێت نەیتوانی گۆڵپارێزی دڵخوازی خۆیان بگوازنەوە ئەگەرچی لە چەند رۆژی رابردوودا جیانلویجی دۆناروما وەک ناوێکی بەهێز دەرکەوتووە.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە رۆژنامەی سەن سپۆرتی ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە، کارگێڕی شەیتانە سوورەکان بەشێوەیەکی رانەگەیەندراو و نهێنی دەستیکردووە بە سۆراخکردن بۆ گەڕاندنەوەی داڤید دی خیای گۆڵپارێزی پێشوویان کە ئێستا لە فیورێنتینای ئیتاڵیە.

مان یو لەوەتەی بەیەکجاریی رۆشتنی دی خیا لە ساڵی 2022 دوای 12 ساڵ لە پارێزگاریکردن لە تۆڕەکەیان، تا ئێستاش ئاندرێ ئۆنانای وەک گۆڵپارێزی سەرەکی دەستنیشانکردبوو، بەڵام لە یەکەم یاریی وەرزی نوێیان کە بەرامبەر ئارسیناڵ بوو، تێیدا روبن ئامۆریمی راهێنەر ئاڵتای بایندیری وەک سەرەکیی بەشداریی پێکرد و ناوبراو وەک هۆکاری سەرەکیی تاکە گۆڵەکەی گەنەزر سەیرکرا.

رۆیشتنی دی خیا لە مان یونایتد رۆشتنێکی ئاسایی نەبوو، بەڵکوو کارگێڕی یانەکەش رەخنەکرا بۆ ئەو مامەڵەی لەگەڵ ناوبراو کردی، بەتایبەت کە گۆڵپارێزە ئیسپانییەکە تەواوی وەرزی 2022-2023ی وەک یاریزانی ئازاد لە بازاڕەکەدا بەسەربرد تا لە هاوینی 2024 پەیوەندی بە فیورێنتیناوە کرد.

ئێستاش بیرکردنەوە لە گەڕاندنەوەی بۆ ئۆڵدترافۆرد وسەرەرای ئەوەی یانەکە خاوەنی سێ گۆڵپارێزی وەک ئۆنانا، بایندیر و تۆن هیتنە، هەروە لەخۆڕا نییە، بەڵکوو دی خیا لەگەڵ ئەوەی تەمەنی 34 ساڵە، کەچی لە یەکەم وەرزی لەتەک یانە ئیتاڵیەکەی توانی ببێتە باشترین گۆڵپارێزی خولی ئەو وڵاتە و لە باشترین پێکهاتەی ساڵدا هەڵبژێردرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button