
یاریگا –
یانەی ریال مەدرید ریزەکانی نوێتردەکاتەوە و ئامادەنییە گرێبەستی دوو یاریزانی یانەکە تازە بکاتەوە.
یانە شاهانەکە هەر لەم مێرکاتۆی زستانەدا چەند گرێبەستێکی دیار و بەرچاوی ئەنجامدا، بەتایبەت بۆ هێڵی بەرگریی، ئەوانیش ئالێکساندەر ئاڕنۆڵد، دین هویسن و ئالڤارۆ کارێراس بوون. کە گەورەترینی نێو هەرسێ یاریزانە نوێیەکە ئارنۆڵدە و تەمەنی 26 ساڵە.
بەگوێرەی زانیارییەکان رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، ریال لە پلانەکانیدا نییە گرێبەستی داڤید ئالابا و ئانتۆنی رودیگەر نوێبکاتەوە.
ئالابا هاوینی داهاتوو تەمەنی دەبێتە 34 ساڵ و هەرچی رودیگەرە تەمەنی دەگاتە 33 ساڵ. هەردوو ئەستێرە نەمسایی و ئەڵمانییەکە لە کۆتایی ئەم وەرزەش گرێبەستەکانیان بەسەردەچێت.
🚨 JUST IN: Real Madrid does NOT plan to renew David Alaba & Antonio Rüdiger, both their contracts run out at the end of this season. @diarioas pic.twitter.com/EWDtTM1N3F
— Madrid Zone (@theMadridZone) August 16, 2025
جیا لە دەستبەرداربوون لەو یاریزانانەی کە ساڵانێکە لە قەڵای سپین، یانەکە بە بەڕێکردنیان لە رووی ماددییشەوە خەزێنەکەی بڕە پارەیەکی بۆ دەگەڕێتەوە. بەوپێیەی ئەو دوو یاریزانە خاوەنی مووچەیەکی ساڵانەی بەزرن لە مێرێنگی. بەجۆرێک ئالابا زیاتر لە 22 ملیۆن یۆرۆ و رودیگەریش سەرووی 14 ملیۆن وەردەگرێت. ئەوەش بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی Goal کە زستانی ئەمساڵ بڵاویکردەوە:
بە ژمارە؛ کۆی ئەو مووچەی ریاڵ مەدرید لە یاریزانەکانی ئێستای خەرجی دەکا