هه‌ولێر گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌كی هه‌ڵبژارده‌ی عێڕاقی راگه‌یاند

یاریگا –
هەولێر گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌كی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی راگه‌یاند و به فه‌رمی یاریزانه‌كه بۆ وه‌رزی نوێ درێسی یانه‌كه ده‌پۆشێت.
پێشتر یاریگا زانیاری پشتراستكراوی له‌سه‌ر گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و یاریزانه‌كه ئاشكرا كرد ئه‌مرۆ یانه‌كه به فه‌رمی گواستنه‌وه‌ی هومام تاریقی راگه‌یاند.
هومام تاریق گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ته‌ڵه‌به كۆتایی هاتبوو یاریزانێكی ئازاد بوو، له ماوه رابردوو چه‌ند یاریزانێك هه‌وڵیاندا گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ بكه‌ن، به‌ڵام دواجار قه‌ڵاو مناره‌ی هه‌ڵبژارد.
هومام تاریق کێیە؟
هومام تاریق فه‌ره‌ج له 1996 له‌به‌غدا له دایكبووه، یەکێکە لە ناوه دیاره‌كانی تۆپی پێی عێراق، بەهۆی لێهاتوویی و شێوازی یاریکردنییەوە نازناوی مێسی عێراقی پێ بەخشرا بوو.
هومام له‌گه‌ڵ یانه‌كان:
هومامی 29 ساڵ به‌درێژایی ژیانی وەرزشی خۆی لە چەندین یانەی ناوخۆیی و دەرەکی یاری کردووە، ئەو لە یانەی قووە جەوییەی عێراقی دەرکەوت و ناوبانگێکی زۆری پەیدا کرد، یاریزانه یاریی بۆ یانه‌كانی، قووە جەوییە و زه‌ورا و ته‌ڵه‌به‌ی عێڕاقی، ئیستیقلال تارانی ئێرانی، موعەیزەری قه‌ته‌ڕی، ئەهلی تەرابلوسی لیبی، زەفرەی ئیماراتی كردووه.
له‌گه‌ڵ یانه‌ی قوه جه‌وییه سێ جار بۆته پاڵه‌وانی خولی عێراق و له‌گه‌ڵ یانه‌ی موعەیزەری قه‌ته‌ریش بووته پاڵه‌وانی خولی قه‌ته‌ر.
هومام له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێڕاق:
هومام تاریق یەکێک بووه لە یاریزانە دیاره‌كانی هەڵبژاردەی عێراق، یەکەم یاریی نێودەوڵەتی لە ساڵی 2012 به درێسی هه‌ڵبژارده‌كه كرد، ئەوکاتە تەمەنی تەنیا 16 ساڵ بوو، تاوه‌كو ئێستا زیاتر لە 85 یاریی فەرمی بۆ هەڵبژاردەی شێره‌كانی رافیده‌ین كردووه.