بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ دەرگای گواستنەوە گەروەکە بە رووی مانچێستەر یونایتدا داخرا

Yariga App

یاریگا –

کەمتر لە 15 رۆژی ماوە بازاڕی هاوینە دابخرێت و هەواڵێکی ناخۆش بە مانچێستەر یونایتد درا.

مان یو لەم مێرکاتۆی هاوینە توانی سێ گرێبەستی بەرچاو ئەنجام بدات، ئەوانیش ماتیوس کونیا، ریان ئێمبوێمۆ و بینیامین شێشکۆ بوون. بەڵام تا ئەمڕۆش هەر کارلۆس بالێبای وەک ئامانجێکی گەورە دەبینی. کە لەوەتەی لە هاوینی 2023 لە یانەی لیلی فەڕەنسیەوە پەیوەندی بە نەورەسەکانی ئینگلتەرا کردووە، ئەستێرە 21 ساڵانەکە بەردەوام ئاستی لە هەڵکشاندایە و بووبووە جێی بایەخی گەورەکانی ئەو وڵاتە. تەنانەت هەر لەم هاوینە لیڤەرپوول و مان سیتی کەوتبوونە کێبڕکێوە بۆ گواستنەوەی، بەڵام یانەکەی داوای 115 ملیۆن پاوەندی دەکرد. هەربۆیە کشانەوە و گۆڕەپانەکەیان بۆ مان یونایتد چۆڵکرد.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، بڕایتن دەرگای رۆشتنی لە یاریزانە کامێرۆنیەکە داخستووە ئەم هاوینە جێیان بهێڵێت.

بەوەش مان یونایتدی لە هەر هەوڵێک نائومێدکرد کە لەم دوو هەفتەیی مێرکاتۆکەی ماویەتی، جارێکیتر لەو ناوەڕاستە بەرگریکارە بچنەپێشەوە، بەڵام وەک رۆمانۆ نووسیویەتی، لە لیستی گواستنەوەکانیاندا دەمێنێتەوە بۆ هاوینی داهاتوو.

رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەکە ئەوەشی زانیوە کە مان یونایتد شەیدای بالێبایە. وەک یاریزانێکی نموونەیی دەبینن بۆ تیمەکەی روبن ئامۆریم و وەرزی داهاتوو هەر ئامانجی سەرەکییان دەبێت.


 

بابەتی زیاتر

Back to top button