ئینگلتەراگرنگترین

گواردیۆلا: ناتوانم کەشێکی ئەرێنی لە پێکهاتەکەمدا دروستبکەم

Yariga App

یاریگا –

ماچێستەر سیتی بە بردنەوەیەکی گەورە دەستی بە کێبڕکێکانی پرێمەرلیگ کرد کاتێک لە هەفتەی یەکەمی خولەکەدا بە چوارینەیەکی بێ وەڵام شکستی بە وۆڵڤز هێنا.

گۆڵەکانی سیتی دووان لە رێگەی ئێرلینگ هالاند، گۆڵێکی تیجانی رێندەرس و کۆتا گۆڵیش رەیان شێرکی تۆماریان کرد. کە ئەو دووانەی دواتریان ئەم هاوینە لە ئەیسی میلان و لیۆنی فەڕەنسیەوە گواسترانەوە بۆ یانەکەی شاری مانچێستەر.

لە ئێستادا بژاردەکانی بەردەست پێپ گواردیۆلا زۆرن، بەوپێیەی تەنها لەم مێرکاتۆی هاوینە 6 گرێبەستیان ئەنجامدا، ئەوە جیا لە گواستنەوەکانی زستانە. ئەگەرچی دەستبەرداری چەند یاریزانێکیش بوونە، کە دیارترینیان کایل واڵکەر، جاک گریلیش و هەروەها رۆشتنی یەکجارەکیی کێڤن دی برۆین، بەڵام هێشتا راهێنەرە ئیسپانییەکە پێی وایە دەبێت یاریزانی زیاتر بڕۆن، وەک لە شەوی بردنەوە گەورەکەی بەرامبەر گورگەکانی ئینگلتەرا وتی

شتێکی تەندروست نییە یاریزانی زۆرت هەبن. لە دۆخێکی وادا، ناتوانی کەشێکی ئەرێنی دروستبکەیت.

لە درێژەی قسەکانیدا گواردیۆلا وتیشی

یانەکە لە وەتەی وەرزی رابردووەوە ئەمە دەزانن، کەچی دۆخەکە هەروەک ئەوەیە کە هەیە. لە دوو هەفتەی داهاتوودا خەڵکی لەگەڵ یاریزان و بریکارەکانیشیاندا قسەدەکەن بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەیەک. ئێمە پێویستمان بە کەمکردنەوەی پێکهاتەکەیە چونکە بەمشێوەیەی ئێستا هەیە زەحمەتە بتوانین پارێزگاریی لە لایەنی مەعنەویی یاریزانەکان بکەین.

یاریی داهاتووی مان سیتی رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتووە بەرامبەر تۆتنهامە کە ئەوانیش هە بردنەوەی گەورە دەستیانپێکرد کاتێک لەژێر سەرپەرشتی تۆماس فرانکی راهێنەری نوێدا توانیان 3-0 لە بێرنلی ببەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button