یاریزانێکی ئاتلیتیکۆ مەدرید رەتیدەکاتەوە پەیوەندی بە پرێمەرلیگەوە بکات

یاریگا –
یاریزانێکی ئاتلێتیکۆ مەدرید ئۆفەری لە پرێمەرلیگەوە رەتکردووەتەوە لەپێناو مانەوە لە یانەکەی.
ئاتلێتیکۆ لە گواستنەوەکانی هاوینەدا چەندین گرێبەستی جیاوازی ئەنجامدا، لەوانە گرێبەستی مارک پووبیڵ بۆ بەرگریی لای راست. هەربۆیە خواست لەدەرەوەی ئیسپانیاوە بۆ گواستنەوەی ناهویل مۆلینا پیشاندرا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی مارکا، ئاتلێتیکۆ مەدرید ئەو بڕە پارەیەی (20 ملیۆن یۆرۆ) لەلایەن بۆرنمۆسی ئینگلیزییەوە پێشکەشی کرا، رازی بووە بۆ دەستبەرداربوون مۆلینا، بەڵام خودی یاریزانە ئەرجەنتینیەکە رەتیکردبووە رۆخی بلانکۆ جێبهێڵێت.
🚨 Atlético Madrid had accepted a €20M bid from Bournemouth for Nahuel Molina, but the full-back rejected the move.
He wants to remain with Atléti.
(Source: @MARCA) pic.twitter.com/1F1i3JJm7p
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) August 16, 2025
مۆلینا لە هاوینی 2022 بە بڕی 15 ملیۆن یۆرۆ لە ئۆدینیسی ئیتاڵیەوە گواسترایەوە یانە مەدریدیەکە.
ئۆفەرەکەی بۆرنمۆس 5 ملیۆن یۆرۆی زیاترە لەوەی سێ ساڵ پێش ئێستا گواستیانەوە. بەڵام دەیەوێ رکابەری یاریزانە نوێیەکان بکات لەپێناو پێگەی سەرەکیی لە پلانەکانی دیێگۆ سیمیۆنی.