بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

جووڵەکانی ئارسیناڵ بۆ گواستنەوەی ئیزێ بە کوێ گەیشتووە؟

Yariga App

یاریگا –

کەمتر لە 15 رۆژی ماوە بۆ داخستنی بازاڕی گواستنەوەکانی هاوینە و، هێشتا ئارسیناڵ نەیتوانی ئامانجەکەی یەکلایی بکاتەوە بۆ باڵی چەپ.

گەنەرز لە مێرکاتۆکەدا 6 گواستنەوەی ئەنجامدا کە ئەوانیش کیپا ئاریزابالاگا، مارتن زوبیمێندی، کریستیان نۆرگارد، کریستیان مۆسکوێرا، نۆنی مادویکی و ڤیکتۆر یۆکێرێش. بەڵام هێشتا نەیتوانی ئێبێرێچی ئیزێ یەکلایی بکاتەوە بۆ باڵی چەپ.

پێشتر ئەوەی بەربەستی خستبووەسەر گواستنەوەی ئیزێ لە کریستاڵ پاڵاسەوە بۆ یانە لەندەنییەکە، نرخی ناوبراوبوو کە یانەکەی خستبوویە سەری.

خەیاڵیی؛ ئۆفەری یانە سعوودیەکە بۆ مارتینێلی ئاشکراکرا

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە میگێل دێلانی رۆژنامەنووسی ئیندیپێندێنتی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، کارگێڕی تۆپچیەکان دەیانەوێ کاتێ بیر لە گواستنەوەی باڵێکی چەپ بکەنەوە کە یاریزانی بۆ بفرۆشن.

لە ماوەی رابردوودا دەنگۆی بەهێز هەبوو گەنەرز دەستبەرداری گابریێل مارتینێلی بەڕازیلی دەبێت بۆ یانە سعوودیەکان کە دەگوترا ئۆفەرێکی خەیاڵییان بۆ ئامادەکردووە، بەڵام وادیارە هیچ پێشهاتێکی نوێ نییە پەیوەست بە خواستی خەلیجیەکان بۆ ئەو یاریزانە، هەربۆیە ئارسیناڵیش فشاری زیاتری نەکردووە بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ ئیزێ.

خەیاڵیی؛ ئۆفەری یانە سعوودیەکە بۆ مارتینێلی ئاشکراکرا

بابەتی زیاتر

Back to top button