ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقکوردستانگرنگترین

ئه‌ستێره‌یه‌كی هه‌ڵبژارده‌ی عێڕاق لە دەرگای قەڵاو منارە دەدات

 هەولێر گفتوگۆکانی بۆ گواستنەوەی میسی عێراق دەستپێکرد

Yariga App

یاریگا –

بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەکەی، یانەی هەولێر چاوی بڕیوەتە ئەستێرەیه‌كی دیاری تۆپی پێی عێراق گفتوگۆكانی ده‌ستپێكردووه‌.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیاری تایبەت و پشتڕاستکراوەی دەستکەوتووە، گفتوگۆی فەرمی لەنێوان دەستەی کارگێڕی یانه‌ی هه‌ولێر و و هومام تاریق دەستیپێکردووە.

ئەم جووڵەیەی یانەی هەولێر لە کاتێکدایە کە هومام تاریق یاریزانێکی ئازادە، ئەمەش وایکردووە ببێتە یەکێک لە ناوە گەرمەکانی بازاڕی گواستنەوەی هاوینە، ئەگەر گفتوگۆکان بگەنە ئەنجام، له چه‌ند رۆژی داهاتوو یاریزانه‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ هه‌ولێر ده‌كات.

هومامی 29 ساڵ، یەکێکە لە ناوه‌ دیاره‌كانی تۆپی پێی عێراق، بەهۆی لێهاتوویی و شێوازی یاریکردنییەوە نازناوی مێسی عێراقی پێ بەخشرا بوو.

هومام لە یانەی قوە جەو‌ییەی عێراقی ده‌ركه‌وت و دواتر روویکردە دەرەوەی عێراق و پەیوەندی بە یانەی ئەهلی ئیماراتی کرد، پاشان چووه‌ ئێران و ئەزموونێکی دەوڵەمەندی لە خولی ئێرانیدا هەبوو، یاریی بۆ یانەی ئیستیقلال تاران کردووە. دواتر گه‌ڕایه‌وه‌ عێراق و درێسی یانەی زەوڕای پۆشی، پاشان یاریی بۆ یانەی ئەهلی تەرابلوسی لیبی کرد.

هومام تاریق یەکێک بووه‌ لە یاریزانە دیاره‌كانی هەڵبژاردەی عێراق، یەکەم یاریی نێودەوڵەتی لە ساڵی 2012 به‌ درێسی هه‌ڵبژارده‌كه‌ كرد، ئەوکاتە تەمەنی تەنیا 16 ساڵ بوو، تاوه‌كو ئێستا زیاتر لە 85 یاریی فەرمی بۆ هەڵبژاردەی شێره‌كانی رافیده‌ین كردووه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button