
یاریگا –
خافێر تیباسی سەرۆکی لالیگا متمانهی خۆی دووپاتكردهوه كه یارییەکەی ڤیاریال و بارسێلۆنا لە مانگی کانوونی دووەمی داهاتوو لە مهیامی دهكرێت و پەیامێکیشی بۆ ریال مەدرید نارد.
ریال مهدرید و ئەنخێل تۆرێسی سەرۆکی یانەی خیتافی دژایەتی خۆیان بۆ بهرێوهچوونی یارییەکە لە ئەمریکا دەربڕی و بە دەستکاریکردنی یاساكانی لالیگا دەزانن.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بەرنامەی تابلێرۆ دیپۆرتیڤۆی رادیۆی RNE، تێباس رایگهیاند، لە کۆتایی مانگی ئەیلولدا بڕیارهكهمان پێدەگات کە ئایا یارییهكه لە مهیامی دهكرێت یان نا، من دڵنیام یارییەکە لە مهیامی بهرێوهدهچێت، ئەوە یەکێک نییە لە ئامانجە سەرەکییەکانمان.
🎙️Javier Tebas se muestra convencido de que el duelo Villarreal 🆚Barça se disputará en Miami
🗣️”Hay que pasar por la UEFA y por la FIFA y esperamos que se consigan esos trámites”, dice en Tablero Deportivo
🔴DIRECTO:https://t.co/B26XWBO2Vz
📻 #TableroDeportivoRNE pic.twitter.com/JLoumxQL5C
— RNE Deportes (@RNE_Deportes) August 15, 2025
ئاماژەی بەوەشکرد، لالیگا دەیەوێت ئەو کارە بکات، یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیاش رەزامەندی داوە، ئێستا دەبێت بە رێکارەکانی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا و فیفادا بهدهست بهێنین بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی دروست یارییهكه بۆ مهیامی بگوازینهوه، هیوادارین سەرکەوتوو بین.
تێباس گوتی، لالیگا نابێته گاڵتهجاری ئهوروپا کاتێک دەبینین ئیتاڵیا یان فەرەنسا میوانداری یارییەکان لە دەرەوەی وڵات دەکەن، جامی سوپەریش لە دەرەوەی ئیسپانیا دهكرێت، منیش کێشەیەک لەوەدا نابینم، گۆڕینی فۆرماتی پاڵەوانێتییەکە کێشەکە گەورەتر دەکات… ئێمە باس لە تەنها یەک یاری دەکەین لە کۆی سهرجهم یارییهكان.
🗣️”Cuando viene la NFL estamos encantados”, dice Javier Tebas
El presidente de @LaLiga resalta que solo sería 1⃣partido de 3⃣8⃣0⃣ el que se disputaría fuera de nuestras fronteras
🔴DIRECTO:https://t.co/B26XWBO2Vz
📻 #TableroDeportivoRNE pic.twitter.com/D1SaK3FPxq
— RNE Deportes (@RNE_Deportes) August 15, 2025
لهبارهی تۆماركردنی ناوی ماستانتونۆ له كاستیا كه ئهم هەنگاوە رێگە بە ڕیال مەدرید دەدات کە لیستی تیپی یەکەمی له 25 یاریزان بهێڵێتەوە، ئەمەش نەرمی و توانای زیاتریان پێدەبەخشێت بۆ تۆمارکردنی یاریزانی نوێی زیاتر.
تێباس پێی وایە کە ئەم هەنگاوە، سەرەڕای ئەوەی کە لەوانەیە وەک لادان لە یاساکان دەربکەوێت، بەڵام لەگەڵ پاڵەوانێتییەکەدا ناکۆک نییە و بە بابەتێکی ڕێکخستن و کارگێڕی دەزانێت، نەک دارایی.
له كۆتاییدا گوتی، ریال مهدرید پێویسته له چوارچێوهی یاساكانی لالیگا بێت كاتێك باس له تۆماركردنی 25 یاریزان دهكرێت پێویسته پابهند بێت، چونكه ریال بڕیاریداوه ماستانتوتۆ له كاستیا تۆماربكات، له كاتێكدا ههمووان دهزانن هیچ یارییهك بۆ تیپی دووهم ناكات.