ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌خووله‌کانی دیکە

سپێشڵ وەن داوای گواستنەوەی گۆڵپارێزەکەی ریال مەدرید دەکات

Yariga App

یاریگا –

فەنەرباچێی تۆرکی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئاندرێ لۆنینی گۆڵپارێزی ریال مەدرید دەستپێکرد.

سامێت کایەر، یەکێک لە رۆژنامەنووسە ناسراوەکانی تورکیا، بانگەشەی ئەوە دەکات کە فەنەرباچێ پلانی هەیە لەم مێرکاتۆیەدا گرێبەست لەگە: چەند یاریزانێکی دیکە واژۆ بکات، یەکێک لەو پێگانەی کە بەدوای بەهێزکردنیدا دەگەڕێن گۆڵپارێزە. یانە توریکییەکە لۆنینی وەک بژاردەی سەرەکی خۆیان دەستنیشان کردووە و تەنانەت ئۆفەرێکی فەرمیشیان بۆ پێشکەش کردووە، کە گواستنەوەی دۆمینیک لیوباڤیچ بۆ ریال مەدرید لەخۆدەگرێت.

ریال مەدرید ئارەزووی گواستنەوەی لیوباڤیچ ناکات، هەروەها ئامادە نییە دەستبەرداری لۆنین ببێت، کە لە ماوەی رابردوودا خۆی وەکوو گۆڵپارێزی یەدەک سەلماندووە. گۆڵپارێزە تەمەن 26 ساڵەکە گرێبەستەکەی لەگەڵ لۆس بلانکۆس تا ساڵی 2028 درێژکردەوە، بەڵام هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە مەدرید بڕگەی ئازادکردنی 25 ملیۆن یۆرۆی لە گرێبەستەکەیدا داناوە.

لونین لە وەرزی 2023-2024 رۆڵی سەرەکی لە تۆڕی گۆڵی ریال مەدرید بینی و جێگەی تیبۆ کۆرتوای پڕکردەوە کە زۆربەی وەرزەکە بەهۆی پێکانەوە بەشداری نەکرد. لە ژێر سەرپەرشتی کارلۆ ئانچێلۆتی 21 یاری لە لالیگا بەشداری کرد و 10 کلینشیتی هەبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button