ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا کێشەی لە تۆمارکردنی ناوی یاریزانان هەیە و کێشەی راشفۆرد چارەسەرکرا

بارسا ناوی سێ یاریزانی لەلالیگا تۆمار نەکردووە

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا لیستی یاریزانانی بۆ یاریی کردنەوەی وەرزی نوێی لالیگا بەرامبەر ریال مایۆڕکا بڵاوکردەوە.

بارسا لە پلاتفۆڕمەکان لیستی یاریزانانی یارییەکەی بڵاوکردەوە و تۆمارکردنی مارکوس راشفۆرد و خوان گارسیای لەلالیگا پشتڕاستکردەوە.

هانزی فلیک، راهێنەری بارسێلۆنا 23 یاریزانی بۆ یارییەکە بانگهێشتکردووە، بەڵام پێدەچێت تاوەکو ئێستا کێشەی لە تۆمارکردنی ناوی روونی بەرداخچی هەبێت، چونکە ناوی لە لیستەکەدا نییە.

یارییەکە کاتژمێر 20:30 بە کاتی هەولێر لە یاریگای خۆسێ لویس مۆنتێرۆ بەڕێوەدەچێت و کەناڵی BeIN Sports 3 یارییەکە دەگوازێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، بارسێلۆنا لە تۆمارکردنی ناوی جێرارد مارتن و ڤۆیچێخ چێزنی سەرکەوتوو نەبووە، بۆیە ناوی ئەوانیش لە لیستەکە نین.

هەریەکە لە ماڕک ئاندرێ تێر شتیگن و رۆبێرت لیڤاندۆڤسکیش بەهۆی پێکانەوە بانگنەکراون.

لیستی بارسێلۆنا

گۆڵپارێزان: ئیناکی پێنا، خوان گارسیا، دیێگۆ کۆچین

بەرگریکاران: ئالێخاندرۆ بالدێ، رۆناڵد ئاراوخۆ، پاو کوبارسی، ئاندرێس کریستیێنسن، ژووڵس کۆندێ، ئێریک گارسیا، خۆفرێ تۆرێنتس

ناوەڕاستکاران: گاڤی، پێدری گۆنزالێز، فێرمین لۆپێز، ماڕک کاسادۆ، دانی ئۆلمۆ، فرێنکی دی یۆنگ، درۆ فێرناندێز، گولێرمۆ فێرناندێز، تۆنی فێرناندێز

هێرشبەران: لامین یامال، رافینیا، مارکوس راشفۆرد، فێران تۆرێس

بابەتی زیاتر

Back to top button