یانەیەکی پرێمەرلیگ داوای بەرگریکارێکی بارسێلۆنا دەکات

یاریگا –
ئاستۆن ڤێلا هیوادارە لەم رۆژانەی دوایی مێرکاتۆی هاوینە، هیکتۆر فۆرت بگوازێتەوە ریزەکانی.
فووت مێرکاتۆ ئاماژەی بەوە کردووە، یانەی ئاستۆن ڤێلا لەگەڵ بارسێلۆنا سەبارەت بە ئەگەری گواستنەوەی فۆرت دەستیان بە گفتوگۆ کردووە. ئەم هەنگاوە لەسەر داوای ئونای ئێمری راهێنەر و مۆنچی بەڕێوەبەری وەرزشی دێت کە پێشینەیەکی سەلمێنراویان هەیە لە دەستنیشانکردن و گرێبەستکردن لەگەڵ بەهرەمەندە ئیسپانییەکان. هەروەها فۆرت و ئێمری بەڕێوەری کارەکانیان هەمان کەسە کە دەتوانێت ئاسانکاری بۆ دانوستانەکان بکات.
🚨🚨🌕| BREAKING: Aston Villa have reached out to Barcelona to explore the terms for Héctor Fort’s potential move.
[@MatteMoretto] pic.twitter.com/rEwqMu3CkY
— Managing Barça (@ManagingBarca) August 15, 2025
ڤیلا هەوڵدەدات هێڵی بەرگریی بەهێزتر بێت، بەتایبەتی لەدوای رۆیشتنی ئەندرێس گارسیا. بەڵام کێشە داراییەکان کە لە سزاکانی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپاوە سەرچاوە دەگرن، بەو مانایەیە کە هەر گرێبەستێک بۆ فۆرت گرێبەستێکی گرانبەها نابێت و پێدەچێت بە خواستن بێت.
مۆنچی لە هاویندا تەنیا 37 ملیۆن یۆرۆی خەرجکردووە، لەنێویاندا 30 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئیڤان گێسان و 7 ملیۆن یۆرۆ بۆ یاسین ئۆزجانی بەرگریکاری ناوەڕاستی تورکیا کە دەستبەجێ بە خواستن درایە ئەندەرلەخت. هاوکات بارسێلۆنا بایەخێکی زۆر بە فۆرت دەدات و وەک بەشێک لە پلانەکانی داهاتووی یانەکە دەیبینن، هەر بۆیەش ئامادەنین بۆ هەمیشە دەستبەرداری بن.