ئیسپانیاگرنگترین

پریڤیوی یاریی مایۆركا V بارسێلۆنا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ بارسێلۆنای پاڵەوانی وەرزی رابردووی لالیگا هەوڵی پارێزگاریكردن لە نازناوەكەی دەدات و لە یەكەم یاریی وەرزی نوێدا بەرامبەر مایۆركا یاریی دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 20:30 بە كاتی كوردستان مایۆركا لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی یەكەمی لالیگای ئیسپانیا.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

بارسێلۆنا دەیەوێت باڵادەستییەكەی وەرزی رابردووی دووبارە بكاتەوە و ئامانجی ئەوەیە دەستكەوتەكانی وەرزی رابردوو بەدەستبهێننەوە.

لە مێركاتۆی هاوینەدا هەریەک لە یاریزانان ئینیگۆ مارتینێز، پاو ڤیكتۆر، ئانسو فاتی، ئالێكس ڤالێ و پابلۆ تۆرێ ریزەكانی بارسێلۆنایان جێهێشت.

هەروەها خوان گارسیا، ماركوس راشفۆرد و روونی بەرداخچی پەیوەندیان بە یانە كاتالوونییەكەوە كرد.

مایۆركا وەرزی رابردووی لە پلەی دەیەم كۆتاییپێهێنا و ئامانجی وەرزی داهاتوویان گەیشتنە بە پاڵەوانییەتیەكی ئەوروپی.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ریال مایۆركا بەبێ سامویێل كۆستا رووبەرووی بارسێلۆنا دەبێتەوە.

بارسێلۆناش بە بێ رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی و تێر شتیگن بەرامبەر مایۆركا یاریی دەكات.

پێکهاتەی پێشبینیكراوی مایۆركا

رۆمان

مۆرێی، ڤالیخێنت، رایێۆ، مۆیكا

ماسكاریێل، مۆرلانێس

ئاسانۆ، داردێر، تۆرێ

موریكی

پێکهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا

خوان گارسیا

كۆندێ، ئاراوخۆ، كوبارسی، بالدێ

دی یۆنگ، پێدری، فێرمین

یامال، تۆرێس، رافینیا

بابەتی زیاتر

Back to top button