ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی وۆڵڤز V مانچێستەر سیتی ؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی لە یەكەم یاریی وەرزی نوێی پرێمەرلیگ رووبەرووی وۆڵڤز دەبێتەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 19:30 وۆڵڤز لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر سیتی دەكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی یەكەمی پرێمەرلیگ.

پرۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

مانچێستەر سیتی دەیەوێت ئەنجامە خراپەكانی وەرزی رابردوو لەبیر بكات كە لە پلەی سێیەم كۆتایی بە وەرزەكەی هێنا.

لە مێركاتۆی هاوینەدا مان سیتی لە هەوڵی نوێكردنەوەی ریزەكانی یانەكەی بووە، هەریەک لە كێڤن دی برۆین، جاک گرێلیش، ماكسیمۆ پێرۆنی، یان كوتۆ، كایڵ وۆڵكەر و بیتۆر ریێس یانەكەیان جێهێشت.

هەروەها گرێبەستی لەگەڵ تیجانی رێندێرس، رایان ئایت نوری، رەیان شەرقی و جەیمس ترافۆرد واژۆ كرد.

وۆڵڤز لە مێركاتۆی هاوینەدا دوو یاریزانی كاریگەر یانەكەیان جێهێشتووە ئەوانیش ماتیوس كونیا بۆ مانچێستەر یونایتد و رەیان ئایت نوری بۆ مانچێستەر سیتی.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

وۆڵڤز تەواوی یاریزانەكانی ئامادەیە و هیچ پێكانێک لە ریزەكانی یانەكەییدا نییە.

مانچێستەر سیتی بە بێ ماتیۆ كۆڤاسیچ، یۆشكۆ ڤاردیۆڵ و ساڤیۆ رووبەرووی وۆڵڤز دەبێتەوە.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی وۆڵڤز

خۆسێ سا

مات دۆهێرتی، ئاگبادۆ، تۆتی گۆمێس

هۆیڤێر ، ئاندرێ، گۆمێس، فۆڵف

مونێتسی، لۆپێز، ستراند لارسن

پێکهاتەی پێشبینیکراوی مانچێستەر سیتی

ترافۆرد

نونێس، دیاس، ئاكانجی، ئایت نوری

گۆنزالێز، شەرقی، رێندێرس

سێلڤا، مەرمووش، هالاند

بابەتی زیاتر

Back to top button