دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ نیوكاسڵ دوو هێرشبەری دەوێت و نۆتینگهام لاوێكی مان سیتی دەكاتە ئامانج

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

داهاتووی ئێدەرسن لە مانچێستەر سیتی نادیارە، نیوكاسڵ هەوڵی گواستنەوەی دوو هێرشبەر دەدات و بایرن هێرشبەرێكی چێڵسی دەوێت.

مانچێستەر یونایتد لە مێركاتۆی ئەم هاوینەدا بەهۆی بەها زۆرەكەیەوە هەوڵی گواستنەوەی كارلۆس بالیبا نادات، كە برایتن نرخی ناوەڕاستكارەكەی بە 115 ملیۆن پاوەند داناوە – ئاتلێتیک.

ئێدەرسن گۆڵپارێزی بەڕازیلی یانەی مانچێستەر سیتی داهاتووی خۆی لە یانەكەی دەبینێت و دەزانێت جێگای لە یانەكەی نەماوە، پەیوەندیكردنی بە گاڵاتاسارایەوە ئەگەرێكە و ئەگەر بڕوات ئەوا سیتی هەوڵی گواستنەوەی جیانلویجی دۆناروما دەدات – گاردیان.

نیوكاسڵ ئامادەیە گواستنەوەی یۆوان ویسا هێرشبەری یانەی برێنتفۆرد خێرا بكات – سكای سپۆرتس.

هەروەها نیوكاسڵ هەوڵی گواستنەوەی گۆنچالۆ رامۆس هێرشبەری پاریس سانجێرمان دەدات و دەیەوێت لەم هاوینەدا دوو هێرشبەر بگوازێتەوە – دەیلی مەیڵ.

نۆتینگهام هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی ریكۆ لێویس دەستپێكردووە و مانچێستەر سیتیش ئامادەیە بە 30 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری ببێت – دەیلی مەیڵ.

نیكۆلاس گۆنزالێزی ئەرجەنتینی و یاریزانی یانەی یوڤێنتوس دەیەوێت پەیوەندی بە ئاتلێتیكۆ مەدریدەوە بكات – گازێتا دێلۆ سپۆرت.

بایرن میونشن لەگەڵ چێڵسی بۆ گواستنەوەی كریستۆفەر ئێنكونكو لە گفتوگۆدایە – فلۆریان پلێتنبێرگ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button