فەرمی؛ لیڤەرپوول بەرگریکارێکی لاوی گواستەوە
شەمەندەفەری مێرکاتۆی سڵۆت ناوەستێت

یاریگا –
لیڤەرپوول دەستی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هێڵی بەرگری بردووە و بەرگریکارێکی لاوی گواستەوە.
درەنگانی شەوی چوارشەممە، لیڤەرپوول و پارما لەسەر گواستنەوەی لیۆنی بەبڕی 26 ملیۆن پاوەند رێککەوتن و رۆژی دواتر، ئەستێرە لاوە ئەرجەنینییەکە گەشتی لیڤەرپوولی کرد.
Benvenuto, Giovanni 👋 pic.twitter.com/xwG69VjOVZ
— Liverpool FC (@LFC) August 15, 2025
لیڤەرپوول رکابەری چەند یانەیەکی لەسەر بەدەستهێنانی واژۆی لیۆنی ئەرجەنتینی کرد، بەڵام بەرگریکارەکە لە یارییکردن بۆ لیڤەرپوول سووربوو.
لیۆنی دەستبەجێ پەیوەندی بە تیمی یەکەمی لیڤەرپوول دەکات و بەهیچ شێوەیەک بە خواستن ناچێتە یانەیەکی دیکە.
جیۆڤانی لیۆنی، بەرهەمی ئەکادیمیای پادۆڤایە و پێشتر یاریی بۆ سامپدۆریاش کردووە. لە هاوینی ساڵی رابردوو بەبڕی 4.8 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە پارماوە کرد.
Giovanni Leoni is a Red. pic.twitter.com/xMXH9fXnVp
— Liverpool FC (@LFC) August 15, 2025
لە مێرکاتۆی ئەم هاوینەدا، لیڤەرپوول لە مێرکاتۆی هاوینەی ئەمساڵدا هەشت یاریزانی گواستووەتەوە و تاوەکو ئێستا بازاڕی گواستنەوەی دانەخستووە.
بەگوێرەی میدیاکانی بەریتانیا، لیڤەرپوول کار لەسەر گواستنەوەی ماڕک گێی، بەرگریکاری کریستال پاڵاس و ئالێکساندەر ئیزاک، ئەستێرەی نیوکاسڵ یونایتد دەکات.
گواستنەوەکانی لیڤەرپوول
- فلۆریان ڤیرتز لە بایەر لیڤەرکوزن – 116 ملیۆن پاوەند
- هوگۆ ئێکیتیکێ لە ئینتراخت فڕانکفورت – 79 ملیۆن پاوەند
- میلۆش کێرکێز لە بۆرنمس – 40 ملیۆن پاوەند
- جێرێمی فریمپۆنگ لە بایەر لیڤەرکوزن – 29.5 ملیۆن پاوەند
- جیۆرجی مامارداشڤیڵی لە ڤالێنسیا – 29 ملیۆن پاوەند
- ئارمین پێچی لە ئەکادیمیای پوشکاش – 1.5 ملیۆن پاوەند
- فرێدی وودمان لە پریستن نۆرس ئێند – خۆڕایی
لیڤەرپوول خەریکە هەموو ریکۆردێکی گواستنەوەی یاریزانان دەشکێنێت