بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

تایبەت؛ هەولێر دەستبەرداری ئەستێرەیەکی لاو دەبێت

تاوەکو ئێستا دوابڕیار نەدراوە، بەڵام هەموو ئاماژەکان بەرەوجیابوونەوەی یاریزان و یانەکەن

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ هەینی یانەی هەولێر ئامادەکاری بۆ راگەیاندنی گرێبەستێکی گەورە کردبوو، بەڵام پڕۆسەکە شکستیهێنا.

سەرچاوەیەکی باڵا کە بۆ پاراستنی پەیوەندییەکانی نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە تۆڕی وەرزشی راگەیاند، هەولێر لە هێشتنەوەی ئەستێرەیەکی لاو سەرکەوتوو نەبوو.

هەولێر ستۆرییەکی لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووک بڵاوکردەوە کە تیایدا ئاماژەی راگەیاندنی گرێبەستێکی گەورەبوو، بەڵام لە کۆتاییدا پڕۆسەکە نیمچە شکستیهێناوە.

ستۆری فەیسبووکی یانەی هەولێر

بەرپرسانی باڵای یانەکە لەگەڵ مستەفا قابیل، ئەستێرەی لاوی هەولێر و هەڵبژاردەی عێراق بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک کۆبوونەوە، تاوەکو رێککەوتن لەسەر شێوازی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بکەن.

هەرچەندە هێشتا ساڵێک بۆ بەسەرچوونی گرێبەستی مستەفا قابیل لە یانەکە ماوە، بەڵام مستەفا بۆ مانەوەی لە یانەکە داوای بڕە پارەیەکی کردووە و یانەکەش ئامادەنییە ئەو بڕە پارەیەی بۆ خەرجبکات.

سەرچاوەیەکی دیکەی ئاگادار لە گفتوگۆکانی نێوان مستەفا قابیل و بەرپرسانی یانەی هەولێر بۆ یاریگای دووپاتکردەوە، مستەفا چەندین ئۆفەری پێگەیشتووە، بۆیە بەو بڕە پارەی خۆی دەیەوێت، ئامادەیە لە یانەکە بەردەوام بێت.

لەلایەکی دیکەوە، یانەی هەولێر پەیامێکی روونی بە مستەفا قابیل داوە، ئەویش دابینکردنی بڕی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەیەتی، ئینجا رێگە بەچوونە دەرەوەی دەدرێت.

تاوەکو ئێستا یانەی هەولێر تەنیا گرێبەستی سەفین پاتۆ، گەیلان لوقمان و عومەر جەنگی نوێکردووەتەوە، لەلایەکی دیکەشەوە گرێبەستی لەگەڵ هەریەکە لە سەرهەنگ موحسین، عەلی شاخەوان، ژیار گۆڤەند، زولفەقار یوونس، عەلا رەعد، شێرزۆد تەمیرۆڤ، کومەیل سەعد، محەمەد حەسەن و هاڕوون زوبێدی واژۆکردووە.

مێرکاتۆی هاوینەی یانەی هەولێر

بابەتی زیاتر

Back to top button