ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ ئەستێرەیەکی گەورەی ریال مەدرید گەڕایەوە

Yariga App

یاریگا –

جود بێڵینگهام، ئەستێرەی ئینگلیزی گەڕایەوە مەشقەکانی ریال مەدرید و بەشداریی مەشقەکانی ئەمڕۆی کردووە.

شانی بێڵینگهام لە 16ی یۆنیۆ/حوزەیران نەشتەرگەری بۆ کرا و پێشبینی دەکرێت تاوەکوو کۆتایی ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ناگەڕێتەوە یارییکردن، بەڵام لە ئێستاوە دەستی بە مەشقی تاکە کەسی کردووەتەوە و خۆی بۆ گەڕانەوە ئامادە دەکات.

بێڵینگهام لە مەشقەکانی ئەمڕۆ

یاریزانی نێودەوڵەتی ئینگلیزی لە یارییەکەی بەرامبەر رایۆ ڤاییکانۆ لە نۆڤێمبەر/تشرینی دووەمی ساڵی 2023 تووشی پێکانبوو، بەڵام بەناچاری و ئازارەوە، زیاتر لە 100 یاریی لەگەڵ مەدرید کرد.

بێڵینگهام بە کەرەستەیەکی تایبەتی ئازارشکێن لە یارییکردن بەردەوامبوو، بەڵام بەهۆی زیادبوونی ئازار و ناڕەحێتی شانی، لەدوای تەواوبوونی یارییەکانی ریال مەدرید لە مۆندیالی 2025ی یانەکان، بڕیاری نەشتەرگەریدا.

جود پێویستی بە چارەسەریی و پڕۆگرامێکی زۆر ورد و لەسەرخۆیە، تاوەکو جارێکی دیکە پێکانەکەی نوێ نەبێتەوە.

رۆژنامەی ئاس پێشتر بڵاویکردبووەوە، کە بێڵینگهام بەشداری لە نزیکەی 12 یاریی ریال مەدرید لە سەرەتای ئەم وەرزە ناکات و مەدرید لە لالیگا و چامپیۆنزلیگ لە تواناکانی خۆی بێبەش دەکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button