ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ ئێدی هاو چارەنووسی ئیزاک یەکلاییدەکاتەوە

ئیزاک یاخی بووە..

Yariga App

یاریگا –

ئالێکساندەر ئیزاک، هێرشبەری سویدی بەشداری یارییەکانی گەڕی یەکەمی پرێمەرلیگ ناکات.

ئەمڕۆ هەینی 15ـی ئابی 2025، کاتژمێر 22:00 بەکاتی هەولێر، وەرزی نوێی پرێمەرلیگ دەستپێدەکات و لە یەکەم یاریی وەرزەکە لیڤەرپوولی پاڵەوانی وەرزی رابردوو میوانداری بۆرنمس دەکات.

ئێدی هاو، راهێنەری نیوکاسڵ یونایتد ئاشکرایکرد، ئالێکساندەر ئیزاک لە یارییەکانی گەڕی یەکەمی پرێمەرلیگ لە پێکهاتەی تیپەکەی نابێت و بەشداریی ناکات.

دۆخی ئیزاک هەر وەک خۆیەتی، بڕوام وایە هەر ئاواش دەمێنێتەوە، بەشداریی یارییەکەی بەرامبەر ئاستۆن ڤێلا ناکات.

نوێترین هەڵوێستی ئیزاک بریتییە لە یاخیبوونی تەواو و یاری نەکردنەوەیە بۆ نیوکاسڵ یونایتد، ئەمەش هاوکێشەی مانەوەی لە سەینت جەیمسس پارک قورس دەکات.

ئاتلێتیک لە زاری سەرچاوەیەکی نزیک لە ئیزاک بڵاویکردووەتەوە؛

ئیزاک بڕیاری کۆتایی خۆیداوە و بەهیچ شێوەیەک یاریی بۆ نیوکاسڵ یونایتد ناکاتەوە، تەنانەت ئەگەر نیوکاسڵ ئامادەنەبێت لە مێرکاتۆی ئەم هاوینەشدا دەستبەرداری ببێت.

تاوەکو ئێستا لیڤەرپوول تەنیا یەک ئۆفەری 110 ملیۆن پاوەندی پێشکەشی نیوکاسڵ کردووە و دەستبەجێ رەتکرایەوە. لەوانەیە بە دۆزینەوەی جێگرەوەیەک و بەرزکردنەوەی ئۆفەرەکە، نیوکاسڵ یونایتد ناچار بە دەستبەرداربوون لە تواناکانی ئەستێرە سویدییەکە ببێت.

ئیزاک لەگەڵ نیوكاسڵ 109 یارییكردووە و 62 گۆڵیكردووە و 11 گۆڵیشی درووستكردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button