
یاریگا –
تیروپشکی چامپیۆنزلیگی ئاسیا دوو راکێشرا و نەسڕی کریستیانۆ رۆناڵدۆ رووبەڕووی یانەیەکی عێراقی دەبێتەوە.
نەسڕی سعوودی لە کۆمەڵەی دووەمی پاڵەوانێتییەکە رووبەڕووی یانەکانی زەوڕای عێراقی، ئیستقلۆلی تاجاکستانی و گۆای هیندی دەبێتەوە.
Another chapter begins 📖
AlNassr’s group in the AFC Champions League Two:
🇮🇶 Al Zawraa
🇹🇯 FC Istiklol
🇮🇳 FC Goa
Good Luck to our Nassr! 💛 pic.twitter.com/N4wslAvzIn— AlNassr FC (@AlNassrFC_EN) August 15, 2025
بەشێوەیەکی فەرمی نەسڕی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ دووەم وەرز گەشتی عێراق دەکات، یانە سعوودیەکە وەرزی رابردوو لە چامپیۆنزلیگی ئاسیا بۆ رووبەڕووبوونەوەی شوڕتە گەشتی عێراقی کرد بەڵام کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەشداری یارییەکەی نەکرد و گەشتی عێراقی نەکرد.
تاوەکوو ئێستا دیار نییە ئەنجارەیان ئەفسانە پۆرتوگالییەکە بۆچوونی دەگۆڕێت و سەردانی عێراق دەکات یاخود نا.
هاوکات ئاکام هاشم، بەرگریکاری کوردی یانەی زەوڕا رووبەڕووی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەبێتەوە، ئەو رووبەڕووبوونەوەیە لە خاکی عێراقیش نەبێت، لە خاکی سعوودیە هەر روودەدات.