ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ یانەیەكی گەورە ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی سانچۆ پێشكەشدەكات

Yariga App

یاریگا –

یانەی رۆمای ئیتاڵی ئۆفەرێكی فەرمی بۆ گواستنەوەی جەیدن سانچۆ هێرشبەری ئینگلیزی یانەی مانچێستەر یونایتد پێشكەشدەكات.

جەیدن سانچۆ لە هاوینی 2021 بە بەهای 85 ملیۆن یۆرۆ لە بۆڕووسیا دۆرتموندەوە پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتدەوە كرد و گرێبەستەكەی لەگەڵ شەیتانە سوورەكان لە هاوینی 2026 بەسەردەچێت.

سانچۆ وەرزی رابردوو بە خواستن یاریی بۆ چێڵسی دەكرد و لەگەڵ ئەو یانەیە بەشداری 41 یاریی كرد و توانی پێنج گۆڵ بكات و دە گۆڵیش درووست بكات.


بەگوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، یانەی رۆمای ئیتاڵی ئۆفەرێكی فەرمی بۆ گواستنەوەی جەیدن سانچۆ پێشكەشدەكات.

رۆما ئۆفەرێكی فەرمی بە بەهای 20 ملیۆن پاوەند و بە گواستنەوەیەكی هەمیشەیی پێشكەشدەكات و كراوەیە بە خواستنیش بیگوازێتەوە.

بڕیارەكە لەلای مانچێستەر یونایتد و جەیدن سانچۆیە و هێرشبەرە ئینگلیزیەكە نایەوێت پەیوەندی بە یانەكانی توركیاوە بكات.

سانچۆ لەگەڵ مانچێستەر یونایتد لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان بەشداری 83 یارییكردووە و توانیویەتی 12 گۆڵ بكات و شەش گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button