بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

فەرمی؛ هەولێر گرێبەستێکی گەورەی راگەیاند

نۆیەم یاریزانی مێرکاتۆی ئەم هاوینەیە

Yariga App

یاریگا –

یانەی هەولێر گواستنەوەی ئەستێرەیەکی یەمەنی راگەیاند.

یانەی هەولێر لەخۆڕێکخستنەوە بۆ وەرزی نوێ بەردەوامە و گرێبەستی لەگەڵ هاڕوون زوبێدی، هەڵگری وڵاتینامەی یەمەنی و ئەمریکی واژۆ کرد.

هاڕوون لە هاوینی رابردوودا پەیوەندی بە زەوڕا کرد و تاوەکو سەرەتای ئەمساڵ لەگەڵ یانەکەی بەغدا بەردەوامبوو، بەڵام دواتر گرێبەستی هەڵوەشایەوە و بێیانە مایەوە.

پێشتر هاڕوون یاریی بۆ یانەکانی حالەی بەحرێنی، فەهمانی یەمەنی، وحدەی یەمەنی و چەندی نایەیەکی ئیسپانی و ئەمریکی کردووە.

هاڕوون زوبێدی كێێه‌؟

زوبێدی 27 ساڵ یاریزانی به‌رگرییه‌ و به‌ قاچی چه‌پ یاریی ده‌كات، وڵاتنامه‌ی ئه‌مه‌ریكی و یه‌مه‌نی هه‌یه‌ و یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی یه‌مه‌ن ده‌كات، وه‌رزی رابردووله‌ قۆناخی دووه‌م له‌ خولی ئه‌ستێره‌كانی عێڕاق په‌یوه‌ندی به‌ زه‌ورا كرد  و به‌شداری حه‌فت یاریی كرد، خاوه‌نی تاكه‌ گۆلێك بوو.

كاروانی یارییكردن

ھارون زوبێدی کاروانی یارییكردنی له‌ ئەمریکا دەستپێکردووە و دواتر لە چەندین وڵاتێكی جیاواز یاری کردووە، له‌ سه‌ره‌تایی یاریكردنیشی یاریی بۆ وێستچێستەر فلەیمز كردووه‌.

یاریزانه‌كه‌ لە ساڵی 2022  پەیوەندی بە یانەی وەحدەی سەنعای یه‌مه‌نی كرد و دواتریش رووی له‌ یانه‌ی فەحمان كرد و لە ساڵی 2023 روویکردە خولی بەحرەین و پەیوەندی بە یانەی حاله‌ كرد.

زوبێدی لە کانوونی دووەمی 2025 بە فەرمی پەیوەندی بە یانەی زەورای عێراقی کرد گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ بۆ نیو وه‌رز بوو

لەگەڵ ھەڵبژاردەی یەمەن

ھارون زوبێدی لە ساڵی 2024 بۆ یەکەمجار بانگھێشتی ھەڵبژاردەی یەمەن کرا و بەشداریی لە جامی کەنداوی 26 کرد، ئەو لەم پاڵەوانێتییەدا بووە ئەستێرەیەکی دیار و دوو رووداوی مێژوویی بۆ تۆپی پێی یەمەن تۆمار کرد

یەکەم گۆڵی ھەڵبژاردەی یەمەنی لە مێژووی ڕووبەڕووبوونەوەکانیدا بەرامبەر ھەڵبژاردەی سعودیە تۆمار کرد هه‌روه‌ها گۆڵی بردنەوەی لە ھەڵبژاردەی بەحرەین تۆمار کرد، کە بووە ھۆی یەکەم بردنەوەی یەمەن لە مێژووی بەشداریکردنی لە جامی کەنداو.

بابەتی زیاتر

Back to top button