ئیسپانیاگرنگترین

یوێفا ئەمجارە بوێرانە بەرگری لە فەڵەستینییەکان کرد

Yariga App

یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا شەوی رابردوو بە هەڵوێستێکی مرۆڤانە تۆڵەی بۆ فەڵەستینییەکان کردەوە.

یوێفا رووبەرووی رەخنەی توند بووەوە پاش ئەوەی یاریزانێکی فەڵەستینی لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژرا و  ئامادەنەبوون بەرگری لێبکەن و تەنها بە پەیامێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان مردنەکەیان راگەیاند.

ئەمەش کاردانەوەی جیهانیی لێکەوتەوە و لە نێویاندا محەمەد سەڵاح لە وەڵامدا پرسی دەکرێت پێمان بڵێن چۆن مرد، لەکوێ و بۆ ؟

 

 

شەوی رابردوو لە یاری سوپەری ئەورووپا، یوێفا بەر لە یارییەکە دوو درووشمیان لە نێو یاریگا دانابوو کە نوسرابوو

 

“بەسە منداڵ کوشتن، بەسە کوشتنی خەڵکی مەدەنی”.

Mascots hold a banner which reads "Stop killing children, Stop killing civilians" on the pitch ahead of the 2025 UEFA Super Cup final football match between Paris Saint-Germain (FRA) and Tottenham Hotspur FC (ENG) at the Friuli stadium, in Udine, on August 13, 2025. (Photo by Marco BERTORELLO / AFP)

 

جگە لەوەش یوێفا دوو منداڵی ئاوارەی فەڵەستینی بانگهێشتی یاریگا کردبوو بۆ ئەوەی بەشداربن لە مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکان و جارێکیتر دەنگی فەڵەستینییەکانی گەیاندە جیهان

 

 

پاریس بە لێدانی یەکلاکەرەوە توانی یارییەکە بباتەوە و جامی سوپەر بەرزبکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button