ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئێستا؛ ریال مەدرید لە گواستنەوەی ئەستێرەیەکی ناودار نزیکدەبێتەوە

بەڵێی بۆ ریال مەدرید کردووە..

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید لە گواستنەوەی ئیبراهیما کۆناتێ، بەرگریکاری لیڤەرپوول نزیکبووەتەوە.

رۆژنامەی ئاس ئاشکرایکردووە، ئیبراهیما کۆناتێ، بەرگریکاری فەڕەنسی رەزامەندی بۆ پەیوەندیکردن بە ریال مەدرید دەربڕیووە و دەیەوێت پەیوەندی بە یانە ئیسپانییەکە بکات.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، لیڤەرپوول دەیەوێت رێگری لە رۆیشتنی کۆناتێ بکات و هەوڵی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەدات، بەڵام لەم هاوینە بێت یاخود لە هاوینی داهاتوو کۆناتێ هەر پەیوەندی بە ریال مەدرید دەکات.

لیڤەرپوول گرێبەستی جیۆڤانی لیۆنی، بەرگریکاری لاوی ئیتاڵی بەبڕی 26 ملیۆن پاوەند یەکلاییکردووەتەوە، لەگەڵ مارک گێی، بەگریکاری کریستاڵ پاڵاسیش لەسەر مەرجە کەسییەکان رێککەوتووە و دەیەوێت بەزووترین کات ئەو گرێبەستەش یەکلاییبکاتەوە.

گواستنەوەی ئەو دوو یاریزانەی دڵی برگری وادەکات رێگە بۆ رۆیشتنی ئیبراهیما کۆناتێ بەرەو مەدرید خۆش ببێت.

رۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ریال مەدرید دەیەوێت لە هاوینی داهاتوو بێبەرامبەر گرێبەست لەگەڵ کۆناتێ واژۆ بکات، بەڵام ئەگەر لەم هاوینە هەنگاو بۆ گواستنەوەی بنێن ئەوا ئامادە نین لە 20 بۆ 25 ملیۆن یۆرۆ زیاتر لە گواستنەوەی خەرج بکەن.

تەواو؛ لیڤەرپوول بەرگریکارێکی ئەرجەنتینی دەگوازێتەوە

 

بابەتی زیاتر

Back to top button