ئینگلتەرادارایی وەرزشیگرنگترین
لیڤەرپوول خەریکە هەموو ریکۆردێکی گواستنەوەی یاریزانان دەشکێنێت
بە ئامار؛ کێ زۆرترین پارەی لە گواستنەوەی یاریزاناندا خەرجکردووە؟

یاریگا –
لیڤەرپوول بە گواستنەوەی جیۆڤانی لیۆنی بەبڕی 26 ملیۆن پاوەند، کۆی خەرجیی گواستنەوەکانی مێرکاتۆی ئەم هاوینەیە دەگاتە سەرووی 300 ملیۆن پاوەند.
لیۆنی دەبێتە شەشەم گرێبەستی ئەم هاوینەی لیڤەرپوول و تاوەکو ئێستا 321.5 ملیۆن پاوەندی خەرجکردووە.
خەرجییەکانی ئێستای لیڤەرپوول زۆرترین ئەم هاوینەیە، بەڵام لە مێژووی پرێمەرلیگدا، چێڵسی هەر لەپلەی یەکەم ماوەتەوە.
لە ئەگەری گواستنەوەی ئالێکساندەر ئیزاک لە نیوکاسڵەوە بەزیاتر لر 100 ملیۆن پاوەند، ئەوا لیڤەرپوول دەبێتە خاوەن زۆرترین خەرجی مێژووی پرێمەرلیگ.
زۆرترین خەرجی گواستنەوەی یاریزانان لە مێژووی پرێمەرلیگ
- چێڵسی لە هاوینی 2023-24 / 434.5 ملیۆن پاوەند
- چێڵسی لە زستانی 2022-23 / 323.5 ملیۆن پاوەند
- لیڤەرپوول لە هاوینی 2025-26 / 321.5 ملیۆن پاوەند
- چێڵسی لە هاوینی 2022-23 / 278.4 ملیۆن پاوەند
- مانچێستەر یونایتد لە هاوینی 2022-23 / 227.4 ملیۆن پاوەند
گواستنەوەکانی لیڤەرپوول
- فلۆریان ڤیرتز لە بایەر لیڤەرکوزن – 116 ملیۆن پاوەند
- هوگۆ ئێکیتیکێ لە ئینتراخت فڕانکفورت – 79 ملیۆن پاوەند
- میلۆش کێرکێز لە بۆرنمس – 40 ملیۆن پاوەند
- جێرێمی فریمپۆنگ لە بایەر لیڤەرکوزن – 29.5 ملیۆن پاوەند
- جیۆرجی مامارداشڤیڵی لە ڤالێنسیا – 29 ملیۆن پاوەند
- ئارمین پێچی لە ئەکادیمیای پوشکاش – 1.5 ملیۆن پاوەند
- فرێدی وودمان لە پریستن نۆرس ئێند – خۆڕایی
گواستنەوەکانی چێڵسی
- جواو پێدرۆ لە برایتن – 60 ملیۆن پاوەند
- جەیمی گیتێنز لە بۆڕووسیا دۆرتموند – 60 ملیۆن پاوەند
- جۆڕڵ هاتۆ لە ئەیاکس ئەمستردام – 38.5 ملیۆن پاوەند
- لیام دێلاپ لە ئیپسویچ تاون – 30 ملیۆن پاوەند
- ئێستێڤاو ویلیان لە پالمێراس – 29 ملیۆن پاوەند
- داریۆ ئێسووگۆ لە سپۆڕتینگ لیسبۆن – 18.5 ملیۆن پاوەند
- کێندری پایز لە ئیندێپێندیێنتێ دێل ڤالێ – 17.3 ملیۆن پاوەند
- مامادۆ سار لە ستراسبورگ – 12 ملیۆن پاوەند
گواستنەوەکانی ئارسیناڵ
- ڤیکتۆر یۆکێرێش لە سپۆڕتینگ لیسبۆن – 63.5 ملیۆن پاوەند
- نۆنی مادوێکێ لە چێڵسی – 52 ملیۆن پاوەند
- مارتن زوبیمێندی لە ریال سۆسیداد – 51 ملیۆن پاوەند
- کریستیان نۆرگراد لە برێنتفۆرد – 15 ملیۆن پاوەند
- کریستیان مۆسکێرا لە ڤالێنسیا – 13 ملیۆن پاوەند
- کێپا ئاریزابالاگا لە چێڵسی – 5 ملیۆن پاوەند
گواستنەوەکانی مانچێستەر یونایتد
- بێنیامین شێشکۆ لە لایپزیگ – 73.7 ملیۆن پاوەند
- بڕاین ئێمبوێمۆ لە برێنتفۆرد – 71 ملیۆن پاوەند
- ماتیوس کونیا لە وۆڵڤز – 62.5 ملیۆن پاوەند
- دیێگۆ لیۆن لە سێرۆ پۆرتێنۆ – 7 ملیۆن پاوەند