ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یەکەم کاردانەوەی ئۆفەرە گەورەکە؛ بریکاری کارەکانی ڤۆلتیمادی بەرگری لە بایرن میونشن دەکات

رەخنەی تووند لە هەڵوێستی شتوتگارت دەگرێت

Yariga App

یاریگا –

شتوتگارت ئۆفەرێکی گەورەی بایرن میونشن بۆ دەستبەرداربوون لە نیک ڤۆلتیمادی رەتدەکاتەوە.

تۆڕی سکای ئەڵمانیا ئاشکرایکردووە، بایرن میونشن ئۆفەرێکی نوێی بە بەهای 60 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بە نیک ڤۆلتیمادی، هێرشبەری شتوتگارت کردووە، بەڵام شتوتگارت ئۆفەرەکەی رەتکردووەتەوە و داوای 75 ملیۆن پاوەند دەکات.

باڤارییەکان لەم هاوینە لیروێ سانێ و تۆماس مۆلەریان لەدەستداوە، کۆمانیش هەنگاوێک لە نەسڕی سعوودی دوورە، جەمال موسیالاش تووشی پێکانێکی سەخت بووە و یانەکە پێویستی بە هێرشبەری نوێیە.

دانی باخمان، بریکاری کارەکانی ڤیلتیمادی بەتووندی رەخنە لە هەڵوێستەکانی شتوتگارت دەگرێت و بڕوای وایە ستەم لە یارزانەکە دەکرێت.

شتوتگارت ئۆفەرێکی فەرمی بایرن میونشنی بە بەهای 60 ملیۆن یۆرۆ رەتکردووەتەوە، کە پێشبینیمان دەکرد ئەو ئۆفەرە رازیکەر بێت، بەڵام شتوتگارت داوای 75 ملیۆن یۆرۆ دەکات، ئەو نرخەش بۆ یاریزانێک کە بێبەرامبەر پەیوەندی بە یانەکە کردووە  و مووچەیەکی کەم وەردەگرێت جگە لە دژایەتییەکی تووند هیچی دیکە نییە.

هێرشبەرە 23 ساڵانییەکە لە هاوینی 2024 بێبەرامبەر لە ڤێردێر برێمنەوە پەیوەندی بە شتوتگارت کردووە، وەرزی رابردوو لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 33 یاریی کردووە، 17 گۆڵی کردووە و 3 گۆڵی دروستکردووە.

ڤۆلتیمادی تاوەکوو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ شتوتگارت هەیە، بەهای لە بۆڕسەی یاریزانان 30 ملیۆن یۆرۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button